بۆ پشووی سبەی بڕیار دەدرێ‌

:: PM:02:28:14/02/2024 ‌
پارێزگاری هەولێر رای دەگەیەنێت، سەرجەم ئامادەكارییەكان كراوە بۆ ئەوەی رێگریی بكرێ‌ لە دروستبوونی لافاو، ئەگەر پێویست بەهەر شتێك بێت لە كاتی پێویست بڕیار دەدرێ‌.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا، سبەی بارانێكی زۆر هەولێر و دەوربەری دەگرێتەوە و مەترسی لافاویش راگەیەنراوە، بەڵام تا ئێستە هیچ بڕیارێك لەبارەی پشوو نییە.

ئەمڕۆ چوارشەم 14ـی شوبات، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، هەموو ئامادەكارییەك كراوە بۆ رێگری لە دروستبوونی لافاو و سەرجەم شارەوانییەكان لە ئەركی خۆیاندان.

زیاتر گوتی، بۆ سبەی هیچ بڕیارێك بۆ پشوو نییە، بەڵام ئەگەر پێویست بكات لە كاتی پێویست بڕیار دەدرێ‌.

باسی لەوەش كرد، لەگەڵ لایەنەكان بەردەوام لە خەتین تا بزانرێت لە شوێنێك مەترسی هەیە، ئەوا دەسەڵات دەدرێ‌ بەو شوێنانە لە كاتی پێویست بیكەن بە پشوو.



وشە - رامیار جەواد