پسپۆڕانی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتانی دنیا گرنگ و كاریگه‌ره و رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كوردستان هه‌رچه‌نده هه‌رێمێكه له چوارچێوه‌ی عێراق، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی زلهێز مامه‌ڵه‌ی وڵاتی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، كابینه‌ى نۆش له‌و رووه‌وه هه‌نگاوى گه‌وره‌ى ناوه.
پرۆفیسۆر عومه‌ر ئه‌حمه‌د، مامۆستا له زانكۆى سلێمانى به "وشه"ى راگه‌یاند، پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه و له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌وتووه‌ته شوێنێكی ستراتیجی، نه‌ته‌وه‌ی كورد گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌یه كه نه‌یتوانیوه وڵاتی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت، به‌ڵام له دوای راپه‌ڕینه‌كه‌وه كورد روویه‌كی جوانی پێشانی دنیا دا كه نه‌ته‌وه‌یه‌كی باشه، جگه له‌مه له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌سف كراوه و هه‌ر ئه‌وه بوو وایكردووه هه‌رێم ببێته جێگه‌ى گرنگیدانى ئه‌و وڵاتانه، ئاسان نییه ئه‌وه‌ى له رابردوو به‌ده‌ستهاتووه و گه‌یشتوون به‌وه‌ى ئێستا له ده‌ستبدرێت بۆیه پارێزگاریكردن ئه‌ركى هه‌مووانه.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان له دوای هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1992دا، وایكرد گرنگی پێ بدرێت و سه‌لماندی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ناوچه‌یه‌كی دیموكراسی هه‌بێت، هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاته زلهێزه‌كان و هاوپه‌یمانان پێوه‌ندیی هه‌یه، رۆیشتنی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى هه‌رێم و حكوومه‌ت بۆ وڵاتان و به‌شدارییان له كۆنگره‌كان و لوتكه‌كان و دروستكردنى په‌یوه‌ندى به‌هێز له‌گه‌ڵ وڵاتانى زلهێز له رووى ئابوورى و ئه‌منى، مانای وایه كورد نیمچه سه‌ربه‌خۆیه، له ناوخۆش پێویستمان به یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌بوون هه‌یه، به‌تایبه‌تی پێوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی، ده‌بێت له ناوخۆش ئه‌و پێگه‌یه بپارێزرێت.
دكتۆر رێبوار بابكه‌یی، دكتۆرا له بواری پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری له چوارچێوه‌ی عێراقدا كار ده‌كات، دانپێدانانێكی نێوده‌وڵه‌تی به قه‌واره‌ی هه‌رێم هه‌یه، له دوای 2005وه هه‌رێم پێوه‌ندی و رایه‌ڵه‌ی دیپلۆماسیی به‌هێزی له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه و وڵاته زلهێزه‌كان هه‌یه، ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه بۆ هه‌رێم و پێویسته پێوه‌ندییه‌كان زیاتر په‌ره‌ی پێ بدرێت و بپارێزرێت، هه‌رێم به سێ ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی هاتووه‌ته كاراوه، خه‌بات و قوربانیدانی گه‌لی كورد كه به‌درێژایی چه‌ندان ساڵ قوربانی داوه و رووبه‌ڕووی دژوارترین تاوان بووه‌ته‌وه كه جینۆساید و ئه‌نفال و كیمیابارانه، هه‌روه‌ها تێكۆشانی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌تایبه‌ت پارتی دیموكراتی كوردستان.
زیاتر روونی كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به زیاتركردنی پێوه‌ندییه‌كان هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گه‌وره و كاریگه‌رن، كابینه‌ى نۆش هه‌نگاوى گه‌وره‌ى ناوه، وڵاته زلهێزه‌كان كه كاریگه‌ریی زۆریان هه‌یه له‌ڕووی ئابووری و سیاسی، له چه‌ند روویه‌كه‌وه له كوردستان و عێراق بوونیان هه‌یه به‌تایبه‌تى له بوارى مافی مرۆڤ و په‌ره‌پێدان و هاوكاری لۆجستی، ئه‌و وڵاتانه به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارێتی ده‌ڕواننه پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم، ده‌خوازێ كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن.
هه‌رێمی كوردستان پێویستی به زیاتركردنی پێوه‌ندییه‌كان هه‌یه
رێبین سالم ، چاودێرى سیاسى به "وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌و پێوه‌ندییانه وایانكردووه هه‌رێم و سیستمه سیاسییه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه بناسرێت، پێوه‌ندییه‌كان به‌و جۆره‌ن له‌سه‌ر ئاستی باڵا پێشوازی له سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێم ده‌كرێت، كاربه‌ده‌ستانی دنیا سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كه‌ن و وه‌ك شوێنێكی گرنگ ته‌ماشای ده‌كه‌ن، گرنگیی هه‌رێم بۆ دنیا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی شوێنی جیۆگرافی و ئابووری، هه‌روه‌ها هه‌رێم له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له شه‌ڕی دژ به داعش، گه‌وره‌ترین رۆڵی هه‌بوو كه ئه‌مه ستایشی وڵاته زلهێزه‌كانی دنیای به‌دواوه بوو، جگه له‌مه هه‌رێم به‌شداره له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، دنیای دیموكراسی وه‌ك نموونه‌یه‌ك ته‌ماشای هه‌رێم ده‌كه‌ن و پێویسته هاوكاری و پاڵپشتی بكرێ.
پێویستە ئەوە بگوترێت هه‌مووان پارێزگاری لەو پێوەندییە بەهێزانە بکەن و لەسەر ئاستی ناوخۆدا هەمووان پێكەوە كار بۆ بەهێزیی كوردستان بكەن، یەكڕیزی و تەبایی بپارێزن و بەرپرسیارانە مامەڵە بكرێت، بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر دەستكەوتەكان نەبێت، كە چەندان ساڵە خەبات و تێكۆشانیان بۆ دەكرێت، بۆ ئەوەی لە دەستیان نەدەین و كوردستان زیاتر و زیاتر ئارام و سەقامگیر بێت و متمانەی دەرەوە بە دەست بێنن.
وشه/ تایبەت