ته‌ندروستی سلێمانی ئاماری مانگی رابردووی له دایكبوونی له سنووره‌كه بڵاوی كرده‌وه و ته‌نیا له‌و مانگه‌دا 838 منداڵ له دایكبوون.
ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ڵێ، له مانگی رابردوودا 838 منداڵ له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوونی فریاكه‌وتنی فێركاری له‌دایكبوون و 425 منداڵ كوڕ بوون و 413 یش كچ بوونه.
ئاماره‌كه له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه تا 31ی مانگی رابردووه و تێیدا هاتوه، له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوونی فریاكه‌وتنی فێركاری دوو هه‌زار و 315 نه‌خۆش سه‌ردانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یان كردووه، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 621 نه‌خۆش داخڵ كراون و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه.
ته‌ندروستی سلێمانی راگه‌یاندووه، مانگی رابردوو 838 منداڵ له‌نه‌خۆشخانه‌ی مناڵبوونی فریاكه‌وتنی فێركاری له‌دایك بوون و 425 منداڵ كوڕ بوون و 413 منداڵ كچ بوونه، له‌و ژماره‌یه 439 منداڵیان به‌شێوه‌ی سروشتی له‌دایكبوون و 399 منداڵیش له‌ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایكبوون.
هاوكات له‌مانگی رابردوودا له‌نه‌خۆشخانه‌ی مناڵبوونی فریاكه‌وتنی فێركاری 266 منداڵ له‌به‌شی نه‌به‌كام داخڵ كراون و 19 حاڵه‌تی له‌دایكبوونی دووانه و دوو حاڵه‌تی له‌دایكبوونی سیانه و 136 حاڵه‌تی له‌بارچوونی منداڵ تۆماركراوه و هه‌روه‌ها هه‌زار و256 سۆنه‌ریش ئه‌نجامدراوه.