كەسێكی نزیكی هادی عامری لە بەغدا كوژرا

:: PM:05:15:18/02/2024 ‌

سەرچاوە تەناهییەكان ئاماژەی بۆ ئەوە دەكەن كە ئەمڕۆ لە بەغدا تەقە لە دوو كەس لەناو ئۆتۆمبێلێك كراوە، كە یەكێكیان كەسێكی نزیكی هادی عامری، سەركردەی رێكخراوی بەدرە، بەو هۆیەوە یەكێكیان كوژراوە و ئەویتریان بەسەختی بریندارە، بەپێی سەرچاوەی تر هەردووكیان كوژراون.  

وەك میدیاكانی عێراق گواستیانەوە بەهۆی رووداوەكەوە سەبری عامری، ئاوەڵزاوای هادی عامری كوژراوە و كەسێكی تریش كە لەناو هەمان ئۆتۆمبێل بەسەختی بریندار بووە، ئەوان راستەوخۆ تەقەیان لێ كراوە، بەپێی سەرچاوەی تر كەسی دووەمیش گیانی لەدەست داوە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، رووداوەكە بەهۆی ناكۆكی لەسەر زەویوزار بووە، رووداوەكە لە ناوچەی راشیدیە لە باكوری بەغدا رووی داوە، لەلایەن كەسانی نەناسراو بە ماتۆرسكیلێكەوە ئەنجام دراوە و دوای رووداوەكە بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون.






وشە - مه‌حموود ئیسماعیل