ژنان ده‌توانن له‌ ڕێی قژیانه‌وه‌ 10 ساڵ ته‌مه‌نی خۆیان گه‌نج بكه‌نه‌وه‌

:: AM:11:52:19/02/2024 ‌
شاره‌زایان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، جوانكردن و ڕێكخستنه‌وه‌ی قژ له‌ ژناندا ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نیان 10 ساڵ گه‌نج ببێته‌وه‌، هه‌ریه‌ك له‌ جوانكارییه‌كانی وه‌ك بڕین و گۆڕانكاری له‌ ڕه‌نگ و ستایلی قژ له‌ ژنان، ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی گه‌نجتر ده‌ربكه‌ون له‌ جاران.
  
''ڕوبی جۆ لۆماكس'' پسپۆڕی قژه‌ و ده‌ڵێ، بڕینی قژ و هێشتنه‌وه‌ی له‌سه‌ر شان، ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له‌ ڕووخساری ژنان بكات و وایان لێ ده‌كات گه‌نجتر ده‌ربكه‌ون، هه‌روه‌ها بڕینی په‌رچه‌می پێشه‌وه‌ به‌ شێوازێكی ڕێك، ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ده‌موچاوه‌كه‌ بچووكتر ببێته‌وه‌ و ڕووخساری ژنانیش خڕ ده‌كات.

تایبه‌ت به‌وانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێ قژیان به‌ درێژی بهێڵنه‌وه‌، ئه‌وا به‌ردانه‌وه‌ی قژه‌كه‌ بۆ سه‌ر ڕووخسار و داهێنانی به‌ شێوازی شه‌پۆلاوی، ژنه‌ قژدرێژه‌كان گه‌نجتر ده‌رده‌خات، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی قژی شه‌پۆلدار ژنان ناسك ده‌كاته‌وه‌.

یه‌كێكی تر له‌ نهێنییه‌كانی قژی ژنان و پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ گه‌نجبوونه‌وه‌یان، بریتییه‌ له‌ گۆڕانكاری له‌ ڕه‌نگی قژه‌كه‌دا، به‌ڵام ده‌بێت ژنان ڕه‌چاوی ڕه‌نگی پێستیان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ قژیان بیگونجێنن، شاره‌زایان دووپات له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ستایلی قژی ''به‌یبی ڵایت'' و ''باڵیاژ''، ژنان جوانتر ده‌كات و وا ده‌كات قژیان هه‌رده‌م له‌ جووڵه‌دا بێت، نهێنییه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ قژێك هه‌ڵبژێریت متمانه‌به‌خۆبوونت زیاتر بكات. 


وشە - ئارا هێمن