به‌پاساوی ئاماده‌كاری بۆ پێشوازیكردن له هێنانه‌وه‌ی پروسكی زیاتر له 100 قوربانیی ئه‌نفال بۆ چه‌مچه‌ماڵ، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و نوێنه‌رانی به‌شێك له ده‌زگا میدیاكانی سنووری سلێمانی كۆ كرده‌وه، به‌شێك له میدیاكانی تری بانگهێشت نه‌كرد، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانیی لێ كه‌وته‌وه.
رۆژی 19ی شوبات، له هۆڵی خاكی شاری سلێمانی، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عێراق، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌رنووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانی ده‌زگا و دامه‌زراوه میدیاییه‌كان كۆ بووه‌وه، به‌مه‌به‌ستی گرتنه ئه‌ستۆی به‌رپرسیارێتیی نیشتمانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پروسكی ئه‌نفالكراوان.
هه‌رچه‌نده له راگه‌یه‌نراوی نووسینگه‌كه‌ی شاناز، باس له‌وه كراوه كه هه‌وڵه‌كانیان بۆ به جێنۆسایدناساندنی دۆسیه‌كه بووه له‌سه‌ر ئاستی دنیا، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ستی "وشه" ئه‌وانه‌ی له‌وێ بوون، زۆرتر میدیاكانی نزیك له یه‌كێتی و به‌شێكی كه‌می ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كه بوون.
چه‌ند رۆژنامه‌نووسێك كه داوایان كرد ناویان پارێزراو بێت، به"وشه"یان راگه‌یاند، چه‌ند گرووپێكی رۆژنامه‌نووسان هه‌ن له سۆشیال میدیا، رۆژانه كار و چالاكییه‌كان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی تێدا نه‌بووه و وادیاره له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی راگه‌یاندنه‌وه به‌ته‌له‌فۆن ئه‌و لایه‌نانه بانگهێشت كراون.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه، ئه‌گه‌ر خانمی یه‌كه‌م مه‌به‌ستێتی به بێلایه‌نانه وه‌ك چۆن له كۆبوونه‌وه‌كه داوای كردووه، بۆ پرسه نیشتمانییه‌كان و به‌تایبه‌تیش پرسی جینۆسایدی ئه‌نفال جیاوازی نه‌كرێت، ده‌بوو خۆشی پێشتر له‌و گرووپه میوانداریی ته‌واوی ده‌زگا میدیاییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بكردایه.
له‌لایه‌كی تره‌وه له زانیارییه‌كانی به‌رده‌ستی "وشه" دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه، خانمی یه‌كه‌م ده‌یه‌وێت له‌ناو ئه‌و هه‌موو كێشه و ئاڵنگارییانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و خراپیی پێوه‌ندییه‌كانی ناوه‌ند و هه‌رێم و ئابلۆقه‌دانی ئابووریی حكوومه‌تی عێراق و برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان و نه‌ناردنی شایسته داراییه‌كان، به‌و پرسه‌وه رای گشتی عێراق و هه‌رێمیش چه‌واشه بكات.
ئازاد كه‌ریم چاودێری سیاسی، بۆ "وشه" گوتی، كاره‌كانی شاناز له‌م كاته‌دا و له‌ناو دنیایه‌ك كێشه‌ی سیاسی و ئابووری، پێوه‌ندیی زیاتری به وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه پێوه‌ندیداره‌كانی هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمه.
ئه‌و گوتی، "كاره‌كانی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ته‌نیا و ته‌نیا بۆ چه‌واشه‌كردن و داپۆشینی شكسته‌كانه و هیچی تر".
كاره‌كانی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ته‌نیا و ته‌نیا بۆ چه‌واشه‌كردن و داپۆشینی شكسته‌كانه
ئه‌وه‌شی گوت، "هه‌ر كاتێك پێویستیان به میدیا بێت بانگهێشتیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌وه‌شدا جیاوازی كراوه و ئه‌وانه‌ی خۆیان مه‌به‌ستیانه كۆیان ده‌كه‌نه‌وه، ده‌كرێت له‌بری ئه‌وه كه‌سانی شاره‌زا و پێوه‌ندیدار به‌فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بانگ بكه‌ن".
به‌گوته‌ی ئه‌و چاودێره سیاسییه، كۆبوونه‌وه‌كه ته‌نیا بۆ رازیكردنی ته‌یموور بووه كه یه‌كێكه له تاقانه‌كانی ئه‌نفال، چونكه كاتی خۆی ره‌خنه‌ی توندی له شاناز گرت و ره‌خنه‌ی توندی لێ گرتووه كه هیچ له قوربانییه‌كان پشكنینی DNA یان بۆ نه‌كراوه و ده‌هێنرێنه‌وه.
ماوه‌یه‌كه شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سه‌ركرده‌ی دیاری یه‌كێـتی و خانمی یه‌كه‌می عێراق، له بۆنه جیاوازه‌كاندا بایه‌خی زۆر به دۆسیه‌ی ئه‌نفالكراوان ده‌دات، به‌ڵام هێشتا زۆرینه‌ی كه‌سوكاری قوربانییان له دۆخێكی سه‌ختی ژیاندان و وه‌ك پێویست ئاوڕیان لێ نه‌دراوه‌ته‌وه.
وشه\تایبه‌ت