توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرای كرد، ئه‌و ژنانه‌ی كه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، حه‌ز و ئاره‌زووه سێكسییه‌كانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و وه‌ك پێشوو ناورووژێن، هه‌روه‌ها ناتوانن بگه‌نه حاڵه‌تی ئۆرگازم.
توێژینه‌وه‌یه‌ك كه تێیدا دوو هه‌زار ژنی به نموونه وه‌رگرتووه، له دهرئهنجامهكهیدا ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ژنانه‌ی كه له ماوه‌ی ڕابردوو دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، حه‌زی سێكسییان له ده‌ست داوه و ناورووژێن. باس له‌وه‌ش كراوه كه به به‌راورد به‌و ژنانه‌ی كه كۆرۆنایان نه‌گرتووه، ژنانی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا به ئه‌سته‌م ده‌گه‌نه حاڵه‌تی ئۆرگازم له كاتی جووتبووندا.
یه‌كێكی تر له زیانه‌كانی كۆرۆنا بۆ ژنان، بریتییه له‌وه‌ی ژنانی هه‌ڵگری كۆرۆنا كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ڤایرۆسه‌كه‌یان پێوه بووه، ناتوانن بورووژێن، ته‌نانه‌ت به‌راورد به‌و ژنانه‌ی كۆرۆنایان نه‌گرتووه، ژنانی هه‌ڵگری كۆرۆنا له كاتی جووتبووندا ئازاریان نایه‌ت.
شاره‌زایان هۆكاری نه‌مانی ئاره‌زووی سێكسی دوای گرتنی كۆرۆنا، ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژنان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه، مێشكیان پووكاوه‌ته‌وه و تووشی شه‌كه‌تی جه‌سته‌ییش بوون، بۆیه ناورووژێن و وه‌ك جاران ئاره‌زووی سێكسییان نه‌ماوه.
چارەسەر ئەوەیە ژنان خۆیان چەور بکەن
پزیشكان هانی ئه‌و ژنانه ده‌ده‌ن كه هه‌ڵگری كۆرۆنا بوون، له ڕێی خۆ چهوركردنهوه خۆیان بورووژێنن و كاته‌كانی جووتبوون له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان دیاری بكه‌ن.