فوتۆشی ماتسومۆتۆ باڵوێزی ژاپۆن له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵێنی دروستكردنی پڕۆژه‌یه‌كی دا بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی كاره‌با له ڕێی خۆره‌وه. ماتسومۆتۆ ده‌ڵێ، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاره‌با له هاوئاهه‌نگیدان بۆ سه‌رپێخستنی پڕۆژه‌كه.
دوێنێ 21ی شوبات، باڵوێزی ژاپۆن له عێراق سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌خی كوردستانی كرد و له دیمانه‌یه‌كدا، به‌ڵێنی دامه‌زراندنی وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای دا له ڕێی سوودوه‌رگرتن له وزه پاكژ و تیشكه هه‌میشه پرشنگه‌كانی خۆری كوردستان. ماتسومۆتۆ باڵوێزی ئه‌و وڵاته به میدیاكانی ڕاگه‌یاند، وه‌ك ژاپۆن ده‌یانه‌وێ پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ كوردستان به‌هێز بكه‌ن.
ژاپۆن پڕۆژەی زۆری هەیە بۆ کوردستان
باڵوێزه‌كه‌ی تۆكیۆ ده‌ڵێ، پڕۆژه‌ی زۆریان هه‌یه بۆ خزمه‌تكردن به كوردستان و له داهاتوودا به‌نیازن سیستمی ئاوه‌ڕۆ و زێراب دروست بكه‌ن. هه‌روه‌ها باڵوێز سینه‌فراوانیی خۆی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر سه‌رنج و داواكارییه‌ك كه خه‌ڵكی كوردستان هه‌یانبێت و گوتیشی، ''ئاماده‌ی جێبه‌جێكردنی هه‌ر داواكارییه‌كی كوردستانیانین''.
ژاپۆن وڵاتێكی چالاكه و له ماوه‌ی ڕابردوو دڵسۆزیی خۆی له ڕێی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی وه‌ك ئاوه‌ڕۆ و كاره‌با و گه‌شتوگوزار خستووه‌ته‌ڕوو، جێی باسه ئێسته ژاپۆن له پێوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ هه‌ولێر بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ''یونسكۆ''، بۆ پێشخستنی پایته‌خت له ڕووی گه‌شتیارییه‌وه.