دادگای فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا، پیاوێكی ژاپۆنی كه پێده‌چێت سه‌رۆكی گرووپێكی مافیایی به‌ناوبانگی ژاپۆن به ناوی یاكوزا بێت، به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، هه‌وڵی داوه یۆرانیۆم و پلۆتۆنیۆم به ئێران بفرۆشێت كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوكی به‌كار ده‌هێنرێن.
تاكیشی ئابیساوا كه ته‌مه‌نی 60 ساڵه و ئێسته له گرتووخانه‌یه‌كی نیویۆركه، به‌وه تۆمه‌تبار كراوه پلانی داناوه ئه‌و مادانه بۆ تاران بگوازێته‌وه. ئابیساوا له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی تایله‌ندی له نیسانی ساڵی 2022، به‌تۆمه‌تی به‌قاچاخچێتی چه‌ك و ماده‌ی هۆشبه‌ر دادگایی كرابوون. پێشبینی ده‌كرێ دوای خستنه‌سه‌ری ئه‌و تۆمه‌ته نوێیانه، ئه‌و سه‌رۆك مافیا ژاپۆنییه به گرتنی تاهه‌تایی سزا بدرێت.
به‌گوته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا تاكیشی ئابیساوا، جگه له خاكی ئه‌مه‌ریكا، له وڵاتانی تایله‌ند، سریلانكا، میانمار و چه‌ندان شوێنی تر داروده‌سته‌ی هه‌بووه.
له‌مدواییانه‌دا ویستراوه له میانماره‌وه هه‌ندێك ماده به قاچاخ بۆ ئێران بگوازرێنه‌وه و وا دیاره ئه‌ندامێكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا به ناوی قاچاخچی، ئاگاداری رووداوه‌كه بووه و نموونه‌ی ئه‌و مادانه‌ی داوه‌ته پۆلیسی تایله‌ند، پۆلیسی تایله‌ندیش راده‌ستی ئه‌مه‌ریكای كردووه و ده‌ركه‌وتووه ئه‌و مادانه، پلۆتۆنیۆم و یۆرانیۆمیان له‌گه‌ڵدا تێكه‌ڵ كراوه و ویستراوه بۆ مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی ناوكی، به ئێرانی بفرۆشن.
فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا، چه‌ند ئیمه‌یلێكی له‌گه‌ڵ ئه‌و مافیایه ئاڵوگۆڕ كردووه
تۆمه‌ته‌كانی سه‌ر ئه‌و سه‌رۆك بانده مافیاییه، ته‌نیا ئه‌وه نین ئاماژه‌یان پێ كراوه، به‌ڵكو ویستوویه‌تی مووشه‌ك، چه‌كی زۆر پێشكه‌وتوو و چه‌ندان شتی تر بۆ گرووپێكی میلیشیای میانمار بگوازێته‌وه.
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا، چه‌ند ئیمه‌یلێكی له‌گه‌ڵ ئه‌و مافیایه ئاڵوگۆڕ كردووه و ته‌نانه‌ت تۆماری ده‌نگیشی لایه كه به ئه‌ندامه‌كه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكای گوتراوه، گواستنه‌وه‌ی یۆرانیۆم بۆ تۆ باش نییه و مه‌ترسیداره و ته‌نانه‌ت شوێنی دابینكردنی ئه‌و مادانه‌ی ئاشكرا كردووه و گوتوویه‌تی، ئاماده‌یه 50 تۆن یۆرانیۆمی به نرخی شه‌ش ملیۆن و 850 هه‌زار دۆلار راده‌ست بكات.
مافیاكه وێنه‌ی ده‌زگای تایبه‌ت به ناسینه‌وه‌ی ماده‌ی رادیۆ ئه‌كتیڤ و چه‌ندان شتی تری بۆ فه‌رمانبه‌ره‌كه ناردووه، وادیاره له‌مدواییانه‌دا سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كان خراونه‌ته به‌رده‌ستی دادگاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م تۆمه‌تباره‌كه و هاوڕێكه‌ی، له دادگایه‌كی نیویۆرك ئاماده ببن و دانیشتنێكی دادگا له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی كراون به‌ڕێوه بچێت.