وه‌زیری ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، ته‌نیا له ماوه‌ی سێ رۆژدا، هێزه‌كانی نه‌هێشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له ته‌واوی عێراقدا، ده‌ستیان به‌سه‌ر 50 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ر گرتووه و ژماره‌یه‌كی به‌رچاویش له تاوانباران گیراون.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ی ئه‌بات بڵاوی كردووه‌ته‌وه، عه‌بدولئه‌میر شمه‌ری وه‌زیری ناوخۆی عێراق له سه‌ردانی بۆ شارۆچكه‌ی دجێلی سه‌ربه پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاندووه، هێزه‌كانمان توانیویانه ته‌نیا له ماوه‌ی سێ رۆژدا، ده‌ست به‌سه‌ر 50 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ر بگرن و ژماره‌یه‌كیش له تاوانباران بگیرێن.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ توانیویه‌تی كاری گه‌وره بۆ نه‌هێشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له عێراقدا بكات
شمه‌ری زیاتر گوتی، وه‌زاره‌تی ناوخۆ توانیویه‌تی كاری گه‌وره بۆ نه‌هێشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له عێراقدا بكات، له‌وه‌یشدا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه له‌ڕێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره عه‌قڵییه‌كان له ته‌واوی وڵات‌دا.
ئه‌وه‌شی گوت كه به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ، توانراوه ده‌ست به‌سه‌ر 15 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری "كریستاڵ" بگیرێت، دوو كه‌سیش بگیرێن كه ماده‌كه‌یان پێ بووه، پێشتریش زیاتر له 35 كیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ر گیرابوون، بۆیه له ماوه‌ی سێ رۆژدا، 50 كیلۆگرام له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك تاوانبار گیراون.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه پێشتر وه‌زاره‌تی ناوخۆی رای گه‌یاندبوو، له ماوه‌ی ساڵی رابردوو 2023دا، حه‌وت هه‌زار كه‌س به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن به هۆشبه‌ر یان به‌كارهێنانی ماده‌كه حوكم دراون، سزاكه‌یان له نێوان سێداره و گرتنی تاهه‌تایی و حوكمی تر بووه.