میدیای كولتووری ''كوردڕاوم'' بانگهێشنامهیهكی بڵاو كرده‌وه بۆ په‌خشكردنی پێنج كورته فیلم له هه‌ولێری پایته‌خت، فیلمه‌كان هه‌ڵقوڵاوی دید و ناخی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهوارین و له‌لایه‌ن كه‌سانی به ئه‌زموون و پیشه‌گه‌ر له بواری فیلمسازیدا به‌رهه‌م هێنراون.
ڕۆژی شه‌موو دووی ئاداری 2024 سه‌عات چواری پاش نیوه‌ڕۆ، له سینه‌مای ڕۆیاڵ مۆڵ (هه‌ولێر سینه‌ما) پێنج كورته فیلمی ''سروودی ژێر داربه‌ڕووه‌كان'' له ده‌رهێنانی هه‌ڵگورد ساڵح، ''له پشتی سنووره‌كانی هاوڕێوه'' له ده‌رهێنانی ڕامیار مەحمود، ''ژووری سوور'' له ده‌رهێنانی لیلیان ئه‌میر، ''وڵاتی ژنانی ژێر زه‌وی'' له ده‌رهێنانی ڕێكه‌وت حه‌مه تۆفیق و ''دواین دیدار'' له ده‌رهێنانی هاوكار ساڵح نمایش ده‌كرێن.
هاوشێوه‌ی په‌خشی فیلمی ''تاقیگه‌ی ژماره 2'' كه 20ی ئه‌م مانگه له زانكۆی كوردستان-هه‌ولێر له گۆشه‌ی ئه‌مه‌ریكی پێشان درا، ده‌رهێنه‌ران و فیلمسازان گفتوگۆیه‌كی كراوه و ڕه‌خنه‌گرانه ده‌كه‌ن له دوای په‌خشكردنی فیلمه‌كانیان.
له ماوه‌ی ڕابردوودا نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌رانی فیلمی تاقیگه‌ی ژماره 2 كه له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه پێشوازییه‌كی به‌رچاویان لێ كرا له هه‌ولێر، گرنگیی ڕۆڵی سینه‌مایان خسته ڕوو، له دوای ته‌ماشاكردنی فیلمه‌كه، ڕامیار مەحمود پرسی هه‌نووكه‌ی فیلمی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا خسته به‌رباس و ڕای گه‌یاند، له ڕێی سینه‌ماوه بینه‌ر ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ به‌ر خۆی بكه‌وێت و له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوانه‌دا بژی كه به‌سه‌ری هاتووه، ئه‌مه‌یش ڕێیه‌كی نوێیه بۆ گێڕانه‌وه له نێوان ئێمه‌دا.
لای خۆیه‌وه ئیدریس عه‌بدی ده‌رهێنه‌ری فیلمی تاقیگه‌ی ژماره 2، ڕۆڵی فیلمی وه‌ك ده‌ستپێشخه‌ر وێنا كرد و باسی له گرنگی هه‌نگاونان كرد به یاوه‌ری فیلم وه‌ك ده‌ستپێشخه‌ر، نه‌ك فیلم وه‌ك قوربانی بارودۆخ.
میدیای كولتووری كوردڕاوم، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان له نمایشی فیلمه‌كان.
ناونیشان: هه‌ولێر-ڕۆیاڵ مۆڵ-به‌رانبه‌ر مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات-قاتی چواره‌م-هه‌ولێر سینه‌ما
ڕێكه‌وت: شه‌موو 2/3/2024
سه‌عات: 16:00 پاش نیوه‌ڕۆ
هاوپێچ/
• بانگهێشتنامه‌ی میدیای كولتووری كوردڕاوم
• پۆسته‌ری فیلمه‌كان