له كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد كه سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی، له به‌رگی پێنجه‌می كتێبه‌كه‌دا باسی راپه‌ڕین و رۆژی به‌ر له راپه‌ڕینی گه‌لی كورد ده‌كات كه ئه‌مڕۆ 33 ساڵ به‌سه‌ر رووداوه‌كه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه راپه‌ڕین به‌رهه‌می یه‌كڕیزی و ته‌بایی گه‌لی كوردستان و پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان بوو، له ماوه‌ی 70 ساڵدا نه‌توانرا هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان رزگار بكرێت، به‌ڵام یه‌كڕیزی و ته‌بایی توانرا له ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژدا داوده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌كانی رژێمی به‌عس له كوردستان راماڵدرێت.
سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریی زیاتر و له نزیكه‌وه چاودێری بارودۆخه‌كه، رۆژی شه‌شی ئاداری 1991 سه‌ردانی قاسمهڕهشم كرد و له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا و برایانی سه‌ركردایه‌تیی به‌ره له ناوچه‌كه‌دا كۆبوونه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه كه ره‌سووڵ مامه‌ند و مه‌لا حه‌سه‌ن له حزبی شیوعی و م. شوان له پاسۆك ئاماده بوون، دوای تاوتوێكردنی بارودۆخه‌كه، بڕیار درا كه له هه‌ردوو وێستگه‌ی ده‌نگی كوردستان و ده‌نگی گه‌لی كوردستانه‌وه، زانیاری و رێنوێنی پێویست به جه‌ماوه‌ری كوردستان بدرێت.
سه‌رۆك بارزانی زۆر به وردی باسی رۆژه‌كانی راپه‌ڕینی كردووه و ده‌ڵێ، راپه‌ڕین په‌ره‌ی سه‌ند و دوای گه‌یشتنه‌وه‌مان، یه‌كه‌م كۆبوونهوهم له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی ناو شاری رانیه كرد به‌مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له كێشه‌كانیان، هه‌مان رۆژ ته‌واوی كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر كران و پێویستی ته‌واویان بۆ دابین كرا، دواتر كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له رانیه و سه‌روچاوه به‌ڕێوه ده‌چوو كه تێیدا وتارمان پێشكه‌ش ده‌كرد و نه‌وشیروان مسته‌فایش له‌گه‌ڵمان بوو.
ته‌واوی ئه‌و بابه‌ته له كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد /به‌رگی پێنجه‌م/ رووداوه‌كانی ساڵی 1991 بۆ 2002 بڵاو كراونه‌ته‌وه.