حەمە هاشم لە پۆڵەندا پێشانگەیەكی شێوەكاریی كردەوە

:: AM:09:47:16/03/2024 ‌
لە پۆڵەندا پێشانگەیەكی شێوەكاری بۆ هونەرمەندی شێوەكاری كورد حەمە هاشم كرایەوە، كارە هونەرییەكان گوزارشت لە ڕاستییە تاڵەكانی ژیانی مرۆڤی سەرلێشێواو، یان پەنابەر و برسی و ڕاكردوو لە دەست شەڕ و ماڵوێرانی دەكەن.

حەمە هاشم بە "وشە"ی راگەیاند، گەلەری بوا كرۆسنۆ گالێری شتوكی لە شاری كرۆسنۆ، میوانداری بەرهەمە شێوەكارییەكانی منی كردووە، كە بریتییە لە پێشانگەیەكی شێوەكاری و بەرهەمێكی ئەنیستەلەیشن، كە هەریەك لە هونەرمەندان یوهانا سێرنیچكای پێرفۆڕمەر و چریكە هەورامی بە دەنگ لە پێرفۆڕمانسێكی هونەریدا یەك دەگرنەوە.

لەبارەی كردنەوەی ئەو پێشانگەیە لە پۆڵەندا ڕاگەیاند، بەشێوەیەكی گشتی كارە هونەرییەكان گوزارشت لە راستییە تاڵەكانی ژیانی مرۆڤی سەرلێشێواو، یانن پەنابەر و برسی و راكردوو لە دەست شەڕ و ماڵوێرانی دەكەن، باسكردنە لە كارەساتەكانی شەڕی داسەپاو لەسەر مرۆڤی سڤیل و دەربەدەركردن و هەڵاتن لە نیشتمانی خۆی.

ئاماژەی بەوەش دا كە تابلۆكان بە ماتریاڵی ئەكریلیك لەسەر كانڤاس كێشراون و ئەنیستلەیشنەكەش كەرەستەی جیاوازی تێدا بەكار هاتووە، لە كەشێكی پێرفۆڕمانسیدا كە هونەرمەند چریكە هەورامی گۆرانیی سەرمەدی تێدا دەچڕێت و یۆهانا سێرنیچكا پێرفۆڕمەری پۆلەندی بە سەما ئاوێتەی كارەكە دەبن.



وشە - سۆران عەزیز