به‌بێ ئه‌وه‌ی كێشی خۆت بزانیت، له ڕێی ئه‌م سێ هه‌نگاوه‌وه له ته‌ندروستی و له‌شولاری خۆت دڵنیا به‌ره‌وه كه بریتین له هه‌ریه‌كه له:
1- پێوانی ترپه‌ی دڵ: له كاتی پشووداندا ترپه‌ی دڵت بپێوه، به‌تایبه‌تی له كاتی پاش ئه‌نجامدانی ڕاهێنان، بۆ هه‌ر خوله‌كێك پێویسته ترپه‌ی دڵی ئاسایی له نێوان 60 بۆ 80 ترپه بێت.
2- هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڕه‌مه‌كی: له كاتی وه‌رزشكردندا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ تواناكانی له‌شت بكه، گرنگه چاودێریی ئه‌وه بكه‌یت چه‌ند هێزی له‌شت زیادی كردووه و به‌راورد به كاتی ده‌ستپێكی پلانی وه‌رزشكردنه‌كه‌ت، چ گۆڕانكارییه‌ك به‌دی ده‌كه‌یت؟
3- توانای تۆ بۆ كاركردن: له ڕێی هه‌ڵسه‌نگاندنی توانای كاركردنی ڕۆژانه‌ت له شوێنی كاره‌كه‌ت، به‌رده‌وامیت له كاركردن به شێوازێكی چوست و چالاك، ده‌توانیت له ته‌ندروستی و له‌شولارت دڵنیا ببیته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆت بكێشیت.
ئێسته پزیشكان پێیان وایه جێگره‌وه‌ی خۆكێشان" بریتییه له چاودێریكردنی ته‌ندروستی له ڕێی گرنگیدان به وه‌رزش و تیشك خستنه‌سه‌ر ته‌ندروستی دڵ، به‌رده‌وامیدان به وه‌رزش وامان لێ ده‌كات هێنده گرنگی به كێشانی قورسایی له‌شی خۆمان نه‌ده‌ین و له ته‌ندروستی و له‌شولارێكی ڕێكیشدا بین.