یادگار مه‌حموود ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق، له چاوپێكه‌وتنێكی "وشه"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به دادگای فیدراڵی و بڕیاره‌كانی به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڵێت، دادگای فیدراڵی له كاتێكدا بڕیاری دژی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران داوه كه خۆی نایاسایی و ناده‌ستوورییه، سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانیشی له دژی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانن.
بڕیاره‌كانی ئه‌مدواییه‌ی دادگای فیدراڵی به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان چ خوێندنه‌وه‌یه‌كی بۆ ده‌كرێت؟
ئه‌و دوو بڕیاره‌ی دادگای فیدراڵیی عێراق كه له ماوه‌ی رابردوودا به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌ریكرد، به‌ته‌واوی بڕیاری نایاسایی بوون و هه‌وڵه‌كه بۆ دژایه‌تیكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێم و كاركردن بوو بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ئایا ئیشی دادگای فیدراڵییه هه‌مواری یاساكان بكات؟
نه‌خێر، له هیچ وڵاتێك ئیشی دادگای فیدراڵی نییه هه‌مواری یاساكان بكات، ئه‌و شوێنه‌ی هه‌مواری یاساكانی لێ ده‌كرێت په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌یه، به دڵنیاییه‌وه عێراقیش په‌رله‌مانی هه‌یه و ده‌بێت ئه‌و یاسایانه له په‌رله‌مانه‌وه هه‌موار بكرێنه‌وه، دادگای فیدراڵی ئیشی ئه‌و نییه.
بۆچی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی نایاسایین كه دژی هه‌رێم داویه‌تی؟
ئه‌گه‌ر یاسا له ئاست یاسا به‌راورد بكه‌ین، یاساكانی هه‌رێم به‌رقه‌رارن و كۆنترن
چونكه بۆی نه‌بوو ئه‌و بڕیارانه بدات، ئه‌و سكاڵایه‌شی كه كرابوو باس له لابردنی 11 كورسیی كۆتاكان نه‌كرابوو، به‌ڵام دادگای فیدراڵی خۆی ئه‌و بڕیاره‌ی دا به‌لابردنی كورسییه‌كان، له ماده ده‌ستوورییه‌كان ئه‌و یاسایانه‌ی كه له په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌رچوون، ئه‌گه‌ر یاسا له ئاست یاسا به‌راورد بكه‌ین، یاساكانی هه‌رێم به‌رقه‌رارن و كۆنترن، یاسای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم له ساڵی 1992 ده‌رچووه و چه‌ندان جار هه‌مواری بۆ كراوه، ئه‌وه‌ی گرنگه مێژووهكهیه كه له‌و ساڵه ده‌رچووه، له‌وێشدا سه‌رپێچیی ماده ده‌ستوورییه‌كانی كردووه، چونكه یاسای هه‌ڵبژاردن كۆنتره له ده‌ستووری عێراق.
ئه‌گه‌ر یاسا نه‌بێت له‌سه‌ر بابه‌تێكی دیاركراو چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت؟
ئه‌گه‌ر یاسا نه‌بێت له‌سه‌ر بابه‌تێكی دیاریكراو، به‌ڵام له هه‌رێم ئه‌و یاسایه بوونی هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت، ئه‌وه یاساكه‌ی هه‌رێم له پێشتره و جێبه‌جێ ده‌كرێت و كاری پێ ده‌كرێت.
له‌سه‌ر بڕیاری مووچه ئایا تایبه‌تمه‌ندیی دادگای فیدراڵی بوو قسه و بڕیاری له‌سه‌ر بدات؟
ئه‌ویش نه‌خێر، له ده‌ستوور هیچ باسێكی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌كراوه بڵێت با جیا بكرێته‌وه، به‌پێی ماده ده‌ستوورییه‌كان باس له پشكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، خۆی 17% له ده‌ستوور چه‌سپێنراوه بۆ كورد، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی هه‌یه به‌غدا ئه‌و پشكه‌ی بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه و هه‌میشه كه‌متری ناردووه، ئه‌وه‌ی له بودجه‌ی ساڵی رابردوو په‌سند كرا 12,67% وه‌ك پشكی كورد دیاری كراوه، ساڵه‌كانی تریش 10% و 11% بووه، ئه‌وه‌ش شیكردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه بۆ ماده ده‌ستوورییه‌كان، ئه‌و یاسا و رێسایانه‌ی ده‌رده‌چن ئه‌ركی دادگای فیدراڵییه بیخاته به‌ر رۆشنایی ده‌ستوور و بزانێت ئایا سه‌رپێچیی ده‌ستووره یان نا.
ئایا دادگای فیدراڵی نایاساییه؟
به‌ڵێ نایاساییه به‌شێوه‌یه‌كی زه‌ق، ئه‌و دادگایه به یاسایه‌ك نه‌هاتووه‌ته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه ده‌نگی پێ بدرێت به ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامان شه‌رعییه‌تی پێ بدرێت، ئه‌و بڕیارانه‌شی كه داویه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی دهسهڵاتهكانیهتی و سهرپێچیكردنه له ماده ده‌ستوورییه‌كان، ئه‌و بڕیارانه‌شی كه ده‌یاندا نایاسایین، دادگاكه‌ش خۆی ناده‌ستوورییه، ماده‌ی 92ی ده‌ستوور ئاماژه‌ی پێ ده‌دات كه ده‌بێت دادگایه‌كی فیدراڵی هه‌بێت و شێوه‌كه‌ی دیاری كردووه كه چۆن دروست بكرێت و پێگه‌ی ئه‌و دادگایه‌ی هه‌بێت، ئه‌ویش له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت، به‌ڵام له سه‌رده‌می پۆڵ برێمه‌ر دانراوه به فه‌رمانی ژماره 30ی ساڵی 2005، ئه‌و كات ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق ده‌نگیان له‌سه‌ر ئه‌و دادگایه داوه.
شتێك هه‌یه وه‌ك پڕۆژه‌یاسا له په‌رله‌مانی عێراق كار له‌سه‌ر ئه‌و دادگایه بكات؟
پڕۆژه‌یاسایه‌ك هه‌یه له په‌رله‌مانی عێراق و له به‌رده‌ستی لیژنه‌ی یاسایه، جارێكی تر ئه‌و دادگایه داده‌ڕێژرێته‌وه و دواتر ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت دوای خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م، ئه‌وكات ده‌بێت بڵێین دادگایه‌كی فیدراڵی هه‌یه، به‌ڵام دڵخۆش نین، چونكه به‌و شێوه‌یه‌ی دانراوه هیچ گۆڕانكاریی تێدا نییه و مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه كێشه‌ی كورد، قورس‌تر بكات و مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێم دروست ده‌كات، چونكه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان كار ده‌كات.
ئه‌وانه‌ی له ناوخۆوه پشتگیریی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی ده‌كه‌ن چی؟
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وانه‌ی پشتگیریی ئه‌و بڕیارانه‌ی دادگا ده‌كه‌ن له ناوخۆی هه‌رێم، هه‌مووی ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌و بڕیارانه سیاسین و یاسایی نین، ئه‌وانه‌ی پشتگیریی ده‌كه‌ن دژی ناوخۆن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی