پزیشكێكی گیادەرمانە سرووشتییەكان دەڵێت، پێویستە ئەو كەسانەی شەكرەیان هەیە بەردەوام برۆکلی و سپێناخ بخۆن ئەوجا ژەمەكانی تریان بە مادەی تری خۆرك پڕ بكەنەوە.
سەربەست قادر پزیشكی گیادەرمانە سروشتییەكان، بە "وشە"ـی راگەیاند، بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە سەوزەكان زۆر پێویست بخوورێن، بەڵام برۆکلی و سپێناخ زۆر پێویستن.
زیاتر گوتی، بڕۆكلی بە هۆی بوونی ماددەی سۆلفاڕافۆنەو كە یارمەتی دابەزاندنی ئاستی شەكرەی خوێن ئەدات لەگەڵ بەهێزكردنی كاریگەری هۆرمۆنی ئەنسۆلین و كەمكردنەوەی نیشانەكانی هیلاكی ئۆكساندنەكان، هەروەها دەوڵەمەندە بە زۆرێك لە ڤیتامین و كانزاكان و مادە ڕیشاڵییەكان و پڕۆتین كە گرنگن بۆ نەخۆشی شەكرە و لە هەمان كات دا گلاسیمێك ئیندێكسەكەی زۆر كەمە.
بە گوتەی ئەو پزیشكە ئەو سەوزانەشی پێویست بخوورێن كاریگەریان لەسەر شەكرە هەیە بریتین لە كاهوو ،جەرجیر ، كەلەرم ، قەرنابیت ، سپێناخ ، شێلم، بیبەری توون، كوولەكە و كوولەكەی زەرد، گێزەر، تەماتە و سڵقن.