"ئەوەم بەسەر هاتییە" نمایش دەكرێت

:: PM:01:53:25/03/2024 ‌
لە هۆڵی میدیا لە شاری هەولێر، شانۆگەریی "ئەوەم بەسەر هاتییە" نمایش دەكرێت كە شانۆگەرییەكی كۆمیدییە و باس لە كێشەیەكی كۆمەڵایەتی دەكات.

شانۆگەریی "ئەوەم بەسەر هاتییە" لە ئامادەكردن و دەرهێنانی هیوا سوعادە، بڕیارە لە رۆژی چوارشەم 27ی ئادار،  لە هۆڵی میدیا سەعات 9:30 خولەكی شەو نمایش دەكرێت.

شانۆگەرییەكە كە كۆمیدییە و چەند ئەكتەرێكی خاوەن ئەزموون لەوانە یوسف عوسمان و مام سەعید و عەلی‌ عەبدولباقی‌ و شەیما و شنیار ڕۆڵی تێدا دەبینن. شانۆكە  باس لە كێشەیەكی كۆمەڵایەتی دەكات، كە لەسەر بیردۆزێكی دەروونی بنیات نراوە و بە شێوازێكی كۆمیدیانە نمایش دەكرێت.




وشە - سۆران عەزیز