توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌سه‌ر رۆنی زه‌یت كراوه و ده‌ریده‌خات، زۆر هێشتنه‌وه‌ی زه‌یت و دواتر گه‌رمكردنه‌وه‌ی، ده‌بێته هۆی تێچكوونی ده‌ماره‌كان و تووشبوون به نه‌خۆشیی ئه‌لزه‌هایمه‌ر.
توێژینه‌وه‌كه له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ بایۆكیمیا پێشكه‌ش كرا، كه له نێوان 23 بۆ 26ی ئادار له سان ئه‌نتۆنیۆ به‌ڕێوه چوو. توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر مۆدێلی ئاژه‌ڵان ئه‌نجام دراوه، هه‌ندێكیان زه‌یتی گهرمكراوهیان به‌كار هێناوه، ده‌ركه‌وتووه كه ده‌بنه هۆی زیادبوونی فشاری ئۆكسجینی و هه‌وكردن له شانه‌كانی جگه‌ردا.
هه‌روه‌ها زیانێكی به‌رچاوی قۆڵۆن له‌م ئاژه‌ڵانه‌دا به‌دی كراوه كه بووه‌ته هۆی گۆڕانكاری له ئاستی ژه‌هره‌كانی ناوه‌وه و چه‌وری.
تیمی لێكۆڵینه‌وه‌كه له زانكۆی "تامیل نادو" له هیندستان، بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی ڕێجیمێكیان پێ دراوه كه زه‌یتی گه‌رمكراوی تێدابوو، ئاماده‌یی زیاتریان بۆ تێكچوونی خانه ده‌مارییه‌كان پێشان داوه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ گرووپی كۆنترۆڵ كه هیچ زهیتێكیان پێ نه‌دراوه یان ڕێجیمێك كه زه‌یتی گهرمنهكراوی تێدابێت.
توێژینه‌وه‌كه ئاشكرای كردووه، ئه‌و خۆراكانه‌ی كه زه‌یتی گه‌رمكردنه‌وه له‌خۆ ده‌گرێت، بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵ و كۆلیسترۆڵی LDL و سێ گلیسیرید و نیشانه‌كانی هه‌وكردن، له‌گه‌ڵ زیانێكی به‌رچاو به جگه‌ر و قۆڵۆن، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌گه‌ری زیانگه‌یاندن به دڵ و خوێنبه‌ره‌كان.
هه‌روه‌ها خواردنی زه‌یتی گه‌رمكراوه زیانێكی تایبه‌تی مێشكی لێ كه‌وته‌وه، به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی كه گرنگن بۆ دووباره دروستبوونه‌وه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ مه‌ترسییه ده‌مارییه‌كانی خواردنی ئه‌م زه‌یتانه.