كچێكی سعوودیی دەیەوێت شاجوانی گەردوون بێت

:: AM:10:52:28/03/2024 ‌
دوای ئەو كرانەوەی سعوودیە بەڕووی دنیادا، شا محەمەد بن سەلمان توانی لە وەرزشدا زۆرترین یاریزانی گەورەی دنیا ڕاكێشێتە سعوودیە، دواتر بواری گەشتیاریی بووژاندەوە و ئێستە ئەو وڵاتە ئیش لەسەر بردنەوەی شاجوانی دەكات. 

 بۆ یەكەمجار سعوودیە بە نوێنەرایەتیی خانمە نمایشكاری جلوبەرگی بەتوانا ڕۆمی قەحتانی، بەشداریی لە پێشبڕكێی شاجوانی گەردوون دەكات.

ڕۆمی قەحتانی دڵخۆشیی خۆی بە هەڵبژاردنی وەك یەكەمین نوێنەر و ڕكابەری وڵاتەكەی لە پێشبڕكێی شاجوانی گەردووندا پێشان دەدات و دەڵێت، ئەمە دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ سعوودیە، ئێمە دەچینە گۆڕەپانی جیهانییەوە بۆ جوانی و گۆڕانكاری.

قەحتانی خاوەنی ئەزموونێكی زۆرە وەك نمایشكاری جلوبەرگ و بەشداریی چەندان پێشبڕكێی شاجوانیی كردووە. 

رۆمی قەحتانی، شاجوانی سعودیە بە جوانیەكەی سەرنجی هەمووان ڕادەكێشێت و دەبێتە جێی باس و خواسی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، سەرەڕای بوونی هەوادار و فۆڵۆوەرسێكی زۆر، رۆمی قەحتانی 27 ساڵ تەمەنیەتی.




وشە - سۆران عەزیز