كتێبێكی زانستی لە بواری گەشەی منداڵ بڵاو كرایەوە

:: PM:12:19:28/03/2024 ‌
"گەشەی منداڵ لە كاتی لەدایكبوونیەوە تا شەش ساڵی" كتێبێكی نوێی زانستییە و د. محەمەد حەسەن سەعید نووسیویەتی، كتێبەكە باس لە گەشەی منداڵ دەكات بەشێوەیەكی زانستی. 

چۆن گەشەی منداڵ دوا دەكەوێت؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە كە نووسەری كتێبی"گەشەی منداڵ لە كاتی لەدایكبوونیەوە تا تەمەنی شەش ساڵی" بەشێوەیەكی زانستی خستوونیەتە ڕوو. ئەم كتێبە باس لە هەموو ئەو گۆڕانكارییانە دەكات كە بەسەر گەشەی منداڵ لە كاتی لەدایكبوونیەوە تا تەمەنی شەش ساڵی.

د. محەمەد حەسەن سەعید بۆ "وشە" گوتی، ئامانج لە كتێبەكە ئەوەیە زانیاریی تەندروستی لەبارەی منداڵان بەزمانی كوردی بخەمە بەردەستی دایك و باوكان، چونكە لەم جۆرە كتێبە لە كتێبخانەی وڵاتەكانی تردا زۆرن، بەڵام كەمترین سەرچاوە بە كوردی لەبەردەستدایە، بۆیە من هەوڵم دا ئەو بۆشاییە پڕ بكرێتەوە.

نووسەری كتێبەكە دەڵێت، هەمان كتێبیش كراوەتە عەرەبی و لە كتێبخانە عەرەبییەكانیشدا بەردەستن، ئەمەش بۆ ئەوەی بیسەلمێنین زانست دەكرێت بەكوردی بەرهەمبێت و بخرێتە سەر زمانە زیندووەكان و ئەوانیش سوود لە زانستی كوردیی وەرگرن.



وشە - سۆران عەزیز