سبه‌ی یه‌كشه‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كان له توركیا به‌ڕێوه ده‌چێت و گرنگترین هه‌ڵبژاردن، له ئیستانبوڵ ده‌كرێ و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ئیستانبوڵ له ئه‌كره‌م ئیمامئوغڵو وه‌ربگرێته‌وه كه سه‌ربه پارتی گه‌لی كۆماریی وڵاته‌كه‌یه.
هه‌ڵبژاردنی سبه‌ینێی توركیا هه‌م بۆ ده‌سه‌ڵات و هه‌م بۆ ئۆپۆزسیۆن و هه‌م بۆ كوردیش چاره‌نووسسازه، پێشتر كه كورد رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو له‌وه‌ی جه‌هه‌په شكست به ئاكه‌په بێنێت و شاره‌وانیی ئیستانبوڵ بباته‌وه، ئه‌مجاره سه‌ربه‌خۆ هاتووه‌ته مه‌یدانه‌كه و ئه‌مه‌ش ركابه‌ریی نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتی زۆر قورس‌تر كردووه.
جه‌هه‌په كه پێشتر به ده‌نگی كورد توانی به‌سه‌ر ئوردۆغاندا سه‌ربكه‌وێت
جه‌هه‌په كه پێشتر به ده‌نگی كورد توانی به‌سه‌ر ئوردۆغاندا سه‌ربكه‌وێت، ئه‌مجاره ده‌نگی كوردی له‌گه‌ڵدا نییه، به‌ڵام سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆی له ئیستانبوڵ و ئه‌نكه‌ره و ئه‌نتاڵیا بپارێزێت.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له توركیا مافی به‌شداریكردن له ده‌نگدانیان هه‌یه، ده‌گاته 61 ملیۆن كه‌س، به‌ڵام ده‌گوترێ رێژه‌ی به‌شداریی له ده‌نگدان به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له دۆخی ئابووری وڵات نائومێدن، كه‌متر ده‌بێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌ردۆغان، موراد كوروم وه‌زیری پێشووی ژینگه‌ی بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانیی ئیستانبوڵ كاندید كردووه، به‌ڵام زۆربه‌ی چاودێران ده‌ڵێن ركابه‌رییه‌كه له نێوان ئه‌ردۆغان و ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵودایه.
ئه‌ردۆغان خۆی پێشتر گوتوویه‌تی، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه دواین به‌شدارییه‌تی له گۆڕه‌پانی سیاسیی هه‌ڵبژاردن، هه‌ر چه‌نده هێشتا ئه‌و جێگره‌وه‌ی داهاتووی خۆی ده‌ستنیشان نه‌كردووه.
به‌شێك له چاودێران ده‌ڵێن، ئه‌ردۆغان بۆیه هه‌موو هه‌وڵێكی ئه‌وه‌یه سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ئیستانبوڵ بباته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له ساڵی 2028 به‌هێزتر بكات.
ئۆپۆزسیۆن ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی سبه‌ی بتوانێت جارێكی تر ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو له سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیدا بهێڵێته‌وه، ئه‌وا ئومێدیان زۆر ده‌بێ تا له هه‌ڵبژاردنی 2028 بێنه‌وه مه‌یدان و له ئه‌ردۆغان ببه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شكست بێنن، ئه‌وا ئومێدیان بۆ سه‌ركه‌وتن له داهاتوودا زۆر لاوازتر ده‌بێت.
پارتی ریفاهی نوێ كه له هه‌بژاردنی رابردوودا هاوپه‌یمانی ئه‌ردۆغان بوو، له ئیستانبوڵ كاندیدی خۆی پێشكه‌ش كردووه و ئه‌مه‌ش له قازانجی ئۆپۆزسیۆندایه
به‌گوێره‌ی
دۆیچه‌وێله، پارتی ریفاهی نوێ كه له هه‌بژاردنی رابردوودا هاوپه‌یمانی ئه‌ردۆغان بوو، له ئیستانبوڵ كاندیدی خۆی پێشكه‌ش كردووه و ئه‌مه‌ش له قازانجی ئۆپۆزسیۆندایه، له‌لایه‌كی تر پێشكه‌شكردنی كاندیدی ده‌م پارتی كه به كاندیدی كورد داده‌نرێت، له قازانجی ئه‌ردۆغان و له زیانی ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵووه.
سبه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه له ته‌واوی توركیا ده‌كرێ و كورد كه به گه‌رموگوڕییه‌كی زیاتره‌وه هاتووه‌ته مه‌یدان، پێده‌چێت رێككه‌وتنی ژێربه‌ژێری له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغاندا له پێناو دووباره زیندووكردنه‌وه‌ی په‌یمانی ئاشتی هه‌بێت.