هەر منداڵێک دوای ساڵی كۆرۆنا لەدایك بووبێت زوو دەمرێت

:: PM:04:37:30/03/2024 ‌

بەپێی ڕاپۆرتێك كە ناوەندی تەمەنی لەدایكبووی نوێ نیشان دەدات، دەركەوتووە ئەوانەی لە دوای ساڵی 2021 لەدایك بوون، بە بەراورد بە ئاماری پێشوو كە ساڵی 2019 دیاری كراوە، زووتر دەمرن. 

وەك لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، بەگشتی لەسەر ئاستی دونیا، ناوەندی تەمەنی خەڵكی، ئەوانەی لە ساڵی 2021 بۆ دواوە لەدایك بوون، دەگاتە 71.32 ساڵ، ئەمەش بە جیاوازیی چەند ساڵێكە لەگەڵ ئەوانەی لە ساڵی 2019 لەدایك بوون كە ناوەندی تەمەنیان دەگاتە 73 ساڵ.

هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتە نوێیەی "سی وۆرلد" لەسەر ئاستی وڵاتانیش ئەو ناوەندە دیاری كراوە. بۆ نموونە بەرزترین ئاست مۆناكۆیە، خەڵكەكەی تەمەنیان دەگاتە سەروو 87 ساڵ، لە كاتێكدا نزمترین ئاست بەر وڵاتی چاد دەكەوێت و لە تەمەنی 52.5 ساڵیدا دەمرن.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، خەڵكی عێراق تەمەنیان دەگاتە 70.3 ساڵ.



وشە - عەبدوڵا عومەر