محەمەد سەڵاح زۆرترین پارە پەیدا دەكات

:: PM:01:56:31/03/2024 ‌
محەمەد سەڵاحی میسری و هێرشبەری یانەی لیڤەرپوول، مووچەی هەفتانەی 400 هەزار پاوەندە، جگە لەوەش ئەو یاریزانە لە دەرەوەی یاریگەكانیش بەهۆی رێكلام و سپۆنسەرەكانی پارەیەكی خەیاڵی دەست دەكەوێت.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی لە ڕاپۆرتێكدا، داهاتەكانی یاریزانە میسرییەكەی لە دەرەوەی یاریگە ئاشكرا كردووە و دەڵێت، سەڵاح لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا 27 ملیۆن پاوەندی لە گرێبەستە بازرگانییەكان بەدەست هێناوە.

سەرچاوەكە بڵاوی كردووەتەوە، یاریزانە میسرییەكە كۆمپانیایەكی هەیە بە ناوی "Salah UK Commercial" ، لە ماوەی یەك ساڵی ڕابردوودا داهاتی كۆمپانیاكەی نزیكەی شەش ملیۆن پاوەند بووە. 

یاریزانە بەناوبانگەكان جگە لەوەی بە پارەیەكی خەیاڵی گرێبەستیان بۆ یاریكردن هەیە، بەهۆی ناوبانگیشیانەوە كۆمپانیا بازرگانییەكان وەك رێكلام و سوودیان لێ دەبینن، هاوكات خۆشیان بەهۆی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە پارەیەكی زۆر بەدەست دێنن.



وشە - سۆران عەزیز