توێژه‌رانی زانكۆی "یۆكۆهاما" له ژاپۆن ده‌ڵێن، ترشی دارچین كه له دارچیندا هه‌یه، ده‌توانێ ڕێیه‌كی نوێی بێت بۆ چاره‌سه‌ری سه‌ر ڕووتانه‌وه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌ی
Study Finds، دۆزینه‌وه‌كه هێشتا پێویستی به لێكۆڵینه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌ی زیاتره.
توێژینه‌وه‌كانی ئه‌م تیمه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانی پێشتر بووه كه ده‌ركه‌وتووه، هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین یارمه‌تیی گه‌شه‌ی قژ ده‌دات و به‌هۆی ئه‌وه‌ی شی ده‌بێته‌وه، گه‌ڕان به‌دوای جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م هۆرمۆنه ده‌ستی پێ كرد كه جه‌سته بتوانێت به‌كاری بێنێت. بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ترشی دارچین ڕێڕه‌وی ئۆكسیتۆسین هان ده‌دات و ده‌بێته چاره‌سه‌ری سه‌ر رووتانه‌وه.
تاتسۆ كاگێیاما توێژه‌ری سه‌ره‌كی ده‌ڵێت: "ناسینه‌وه‌ی ترشی دارچین وه‌ك پێكهاته‌یه‌ك كه تایبه‌تمه‌ندیی به‌ره‌وپێشبردنی گه‌شه‌ی قژ هه‌یه، خواستی زۆری له‌سه‌ره بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری به‌رهه‌مه‌كانی گه‌شه‌كردنی قژ".