ئه‌مڕۆ دووشه‌م یه‌كی نیسان كه 13ه‌مین رۆژی نه‌ورۆز و ساڵی نوێی 2724ی كوردییه به "سێزده‌به‌ده‌ر" ناسراوه، له‌و رۆژه‌دا خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و گه‌لانی تری ئێران له ناو باوه‌شی سروشت بۆنه‌كه پیرۆز ده‌كه‌ن. مانگی رەمەزانە و لەگەڵ ئەمەدا ئه‌مڕۆ لای شیعه‌ی ئێران هاوكاته له‌گه‌ڵ 21ی ره‌مه‌زان كه به رۆژی شه‌هیدكردنی حه‌زره‌تی عه‌لی ناسراوه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێ كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر بۆنه‌كه هه‌بێت.
رۆژه‌كه مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه و به‌و واتایه دێت كه له‌م رۆژه‌دا، خه‌ڵك له‌گه‌ڵ سروشت په‌یمان ده‌به‌ستن و ژیانێكی نوێ له‌گه‌ڵ سروشت ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر له باشوور و رۆژئاوا و باكوری كوردستان خه‌ڵك له یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆز روو له سروشت بكه‌ن، ئه‌وا له رۆژهه‌ڵات ده‌رچوونی به‌كۆی خه‌ڵك بۆ ناو باوه‌شی سروشت له رۆژی 13ی نه‌ورۆزدا ده‌كرێت كه به سێزده‌به‌ده‌ر ناسراوه.
نه‌ورۆزی ئه‌مساڵی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان جیاواز بووه له هه‌ر نه‌ورۆزێكی تر
نه‌ورۆزی ئه‌مساڵی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان جیاواز بووه له هه‌ر نه‌ورۆزێكی تر كه له رابردوودا كرابێت و نه‌ورۆز و شادی و هه‌ڵپه‌ڕكێ و هه‌ڵگیرساندنی ئاگریان ئاوێته‌ی سیاسه‌ت و ده‌ربڕینی مافه ره‌واكانی خۆیان كردووه، په‌یامی سه‌ربه‌ستی و ئازادیخوازییان به گوێی دوژمن گه‌یاندووه. ئه‌وان به جامانه و هه‌وری و جلوبه‌رگی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر پێ وه‌ستاون و گوڕێكی تریان به شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" به‌خشیوه.
له كۆندا وا باو بووه ئه‌گه‌ر رۆژه‌كانی جه‌ژنی نه‌ورۆز به خۆشی و شادی تێپه‌ڕ بكه‌ی، ئه‌وا ته‌واوی ساڵه‌كه‌ت پڕ ده‌بێت له خۆشی و شادی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م رۆژانه به ناڕه‌حه‌تی تێپه‌ڕ بكه‌ی، ئه‌وا ساڵێكی ناخۆشت ده‌بێت. بۆیه‌ش له سێزده‌مین رۆژی نه‌ورۆز كه دواین رۆژی بۆنه‌كانی نه‌ورۆزه، خه‌ڵك به چوونه‌ده‌ره‌وه له ماڵه‌كانیان و ده‌ربڕینی شادی و خۆشی ده‌یانه‌وێت ساڵه‌كه‌یان خۆش بكه‌ن.
خه‌ڵك ئه‌و سه‌وزه‌یه‌ی كه بۆ رازاندنه‌وه‌ی خوانی سه‌ری ساڵی چاندوویانه، له سێزده‌مین رۆژی ساڵدا له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌نه‌ده‌ره‌وه و به سروشتی ده‌سپێرن، به‌و هیوایه‌ی ساڵێكی پڕ له به‌ره‌كه‌ت و به‌هاتیان هه‌بێت.
زۆرجار ئه‌وه له ناو خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان باوه ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژه له ماڵ بمێنیته‌وه، ئه‌وا شتێكی خراپه، بۆیه‌ش پێویسته ئه‌گه‌ر له نزیك ماڵه‌كه‌شت بێت پێویسته له ژووره‌وه بێیته ده‌ره‌وه.
له‌م رۆژه‌دا نه‌ریتی جۆراوجۆر ده‌بینرێت. هه‌ندێك كه‌س 13 به‌رد هه‌ڵده‌گرن و به‌دوای خۆیاندا فڕێی ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی خراپییه له جه‌سته و گیانیان دوور بكه‌وێته‌وه و شته باشه‌كان ئاوێته‌ی گیان و جه‌سته‌یان بێت.
له‌و رۆژه‌دا ته‌واوی سه‌یرانگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پڕ ده‌بن له خه‌ڵك و به هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانی و ده‌ربڕینی شادی، نه‌ورۆزیان پیرۆز ده‌كه‌ن و باران و به‌فر و هیچ رووداوێكی سروشتی رێگریی له چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان ناكات.
تاكه شتێك كه ره‌نگه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رێوڕه‌سمه‌كه‌ی ئه‌مساڵ هه‌بێت ئه‌وه‌یه، ئه‌مڕۆ ره‌مه‌زان لای شیعه 21ـه، ساڵانه حكوومه‌تی ئێران له‌و رۆژه‌دا ماته‌مین ده‌گێڕێت و ئه‌گه‌ر شایی بكرێ، ئه‌وا ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن، جگه له‌مه كورد خۆیشی به‌سه‌ر شیعه و سوننه‌دا دابه‌ش بووه هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ لای سوننه 22ی ڕه‌مه‌زانه، به‌ڵام له‌وانه‌یه له‌به‌ر رێزگرتن له شیعه‌كان به‌تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی كه به‌شێكی شیعه و به‌شێكی تری سوننه‌ن، شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ نه‌كرێت.
هه‌ر دوێنێ له تاران ئاماده‌كاری كرا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پاركه‌كان به رووی خه‌ڵكدا دابخرێن، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك شایی نه‌كات.
گه‌لی كورد له هه‌ر شوێنێك ژیابێت، هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه گرنگی به سروشت داوه
گه‌لی كورد له هه‌ر شوێنێك ژیابێت، هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه گرنگی به سروشت داوه و خۆی به به‌شێك له سروشت زانیوه و به بۆنه‌ی جیاواز، ئاوێته‌ی سروشت بووه و ته‌نانه‌ت ئه‌وه له كولتوور و مێژوو و سیاسه‌تیشدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
رۆژه‌كه به رۆژی پاراستنی ژینگه‌ش ناسراوه، بۆیه له‌م رۆژه‌دا به‌تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ژینگه‌پارێزان هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن چی زبڵ و خاشاك هه‌یه له سروشتدا كۆی بكه‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ خۆیان بیهێننه‌وه ماڵه‌وه، هه‌مووان پێكه‌وه پارێزگاری له سروشتی جوانی نیشتمانیان بكه‌ن.