بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی تێست ئەتڵەس، كولیچە چووە ریزبەندی یەكێك لەو شیرینییانەی دروست دەكرێت.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە، ئێستە هەزار و 900 جۆر شیرینی لە دنیادا هەیە، كولیچەش یەكێكە لەو شیرینییانە.
باس لەوەش كراوە، كولیچە یەكێكە لە جۆرەكانی شیرینی عێراقی لە ریزبەندی دنیادا پلەی هەزار و 182 بەدەست هێناوە.
كولیچە زیاتر شیرینە و لەگەڵ چای و قاوە و نەسكافێ دەخورێت، تامێكی خۆشی هەیە، كولیچە دوای ئەوەی لەناو فڕن دەهێنرێتە دەرەوە و پاشان كە سارد دەبێتەوە، ئینجا دەخرێتە ناو ساردكەرەوە یان شوێنێكی فێنك تا تێكنەچێت، بۆ ئامادەكردنی كولیچە، قاڵبی خۆی هەیە كە نەقشی جوان و بچووكی تێدایە.