زه‌رده‌چه‌وه‌ بۆ دابه‌زاندنی‌ كێش

:: PM:03:01:01/04/2024 ‌
سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ سوودێكی‌ زۆری‌ ته‌ندروستیی‌ هه‌یه‌، له‌ هه‌مان كاتدا زه‌رده‌چه‌وه‌ یارمه‌تی دابه‌زاندنی‌ كێش ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی‌ خێرا. 

له‌ كاتێكدا زه‌رده‌چه‌وه‌ ته‌نیا چاره‌سه‌رێكی سیحراوی نییه‌ بۆ دابه‌زاندنی كێش، به‌ڵام هێنانه‌ ناوه‌وه‌ی له‌ خۆراكه‌كه‌تدا به‌شێوه‌یه‌كی دروست، ده‌توانێت ته‌واوكه‌ری شێوازێكی ژیانی ته‌ندروست بێت و به‌شدار بێت له‌ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانت كه‌ چه‌ند كیلۆیه‌ك دابه‌زێنیت.

یه‌كێك له‌ ساده‌ترین ڕێیه‌كانی خواردنی زه‌رده‌چه‌وه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بیخه‌یته‌ ناو ژه‌مه‌كانته‌وه‌، ده‌توانیت تۆزی زه‌رده‌چه‌وه‌ به‌ خۆراكی برژاودا بكرێت، یان بیخه‌یته‌ برنجه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تام و ڕه‌نگێكی جیاوازتری‌ هه‌بێت.

هه‌روه‌ها زه‌رده‌چه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بیبه‌ری ڕه‌ش تێكه‌ڵ بكرێت به‌سووده‌، ده‌توانیت كه‌مێك بیبه‌ری ڕه‌ش بخه‌یته‌ ناو ئه‌و خواردنانه‌ی كه‌ زه‌رده‌چه‌وه‌یان تێدایه‌ و راسته‌وخۆ ده‌بێته‌ هۆی‌ دابه‌زینی‌ كێش.
 



وشە - وشه‌