یه‌كێتی ئه‌و حزبه‌یه كه هه‌میشه له به‌ره‌ی دژه كوردستان بووه و له‌گه‌ڵ دوژمن و نه‌یارانی كوردستان ده‌ستی تێكه‌ڵ كردووه، كاری كردووه به ئامانجی دژایه‌تیی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و لێدان له پێگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم، له كاتێكدا حزبێكه به كه‌متر له نیوه‌ی كورسییه‌كانی پارتی له حكوومه‌ت به‌شداریی پێ كراوه، به‌ڵام له به‌ركه‌وته‌ی خۆیشی زیاتر پۆست و پله‌ی پێ دراوه.
یه‌كێتی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له رابردوودا له‌گه‌ڵ دوژمنه سه‌رسه‌خته‌كانی كوردستان رێككه‌وتنی كردووه و هه‌میشه پیلانیان دژی كوردستان گێڕاوه، له‌كاتی خۆشی داوای كرد مووچه‌ی بچێته سه‌ر به‌غدا و سه‌ره‌ڕای ئه‌و سته‌مه زۆره‌ی كه به‌غدا به‌رانبه‌ر به فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كردی له نه‌دان و دواخستنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام هیچ هه‌ڵوێست و قسه‌یه‌كی نه‌بوو، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو تا دڵی دۆسته‌كانی خۆی و دوژمنه‌كانی كوردستان نه‌ڕه‌نجێت.
ناسر یوسف ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، به "وشه"ی راگه‌یاند، سیاسه‌ت و به‌رنامه و كاری یه‌كێتی و دامه‌زراندنه‌كه‌ی، هه‌موو خه‌ڵك ده‌یزانن بۆچی دامه‌زرا و بۆچی كار ده‌كات و ده‌یه‌وێت به چی بگات، سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌بوو دژایه‌تیی پارتی بكات و هه‌ر شتێك بۆ لێدان له پارتی بێت، ئه‌نجامی بدات و سڵی لێ نه‌كاته‌وه و به‌و سیاسه‌ته كار ده‌كات و به‌رده‌وامیشه، له كاتێكدا خه‌ڵك چاویان له‌وه‌بوو یه‌كێتی كاری گه‌وره بكات و كار بۆ میله‌ت بكات، ده‌نگی كورد به دنیا بگه‌یه‌نێت و مافه‌كانی به‌ده‌ست بهێنێت و شه‌ڕی مافه‌كانی كورد بكات.
ئه‌نجامی دژایه‌تیی پارتی ئه‌وه‌یه كه پارتی ئێسته تاكه هێزی گه‌وره و فراوانی كوردستانه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا هه‌موو هه‌وڵ و توانای یه‌كێتی بۆ لاوازكردنی پارتی و هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌وانه‌ی له رابردوودا سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتییان ده‌كرد، زۆر له‌وان به‌تواناتر و شاره‌زاتر بوون، به‌ڵام نه‌یانتوانی و پێی نه‌گه‌یشتوون، ئێسته‌یش سه‌ركردایه‌تیی نوێ هیچ كات ناتوانێت ئه‌و كاره بكات كه یه‌كێتی بیری لێ ده‌كاته‌وه، یه‌كێتی هه‌میشه به‌ره‌ی دژه كوردستانی پێ خۆش بووه، گرنگ به ئامانج و مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بگات، ئه‌نجامی دژایه‌تیی پارتی ئه‌وه‌یه كه پارتی ئێسته تاكه هێزی گه‌وره و فراوانی كوردستانه.
زیاتر روونی كرده‌وه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ نه‌یارانی كوردستان ده‌ستیان تێكه‌ڵ كرد، له كاتێكدا پارتی تاكه هێز بوو رووبه‌ڕووی نه‌یاران بووه و رێگریی ده‌كات له‌وه‌ی كوردستان ده‌ستوه‌ردانی تێدا بكرێت، به‌ڵام یه‌كێتی نه‌یتوانی ئه‌وه‌ش بكات، كاری بۆ ئه‌وه كرد دژی كوردستان پیلان دابڕێژن، كاتێك سه‌رۆك بارزانی هه‌بێت هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێت زیان به هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نێت، هه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی هه‌ڵوێست و قسه‌ی نه‌بوو له به‌رانبه‌ر سته‌می به‌غدا روونه كه پیلانی خۆیان بووه.
هیوا ره‌شید چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، پارتی هه‌میشه به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بووه و كاری نه‌ته‌وه‌یی كردووه، له كوێ مه‌ترسی له‌سه‌ر كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان هه‌بێت، پارتی رێگریی ده‌كات و ستۆپ به نه‌یار و دوژمن ده‌كات، یه‌كێتیش هه‌میشه به‌پێچه‌وانه‌ی پارتی كاری كردووه و ئه‌وان هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه رێك بوون كه دژایه‌تیی كوردستان ده‌كه‌ن، هیچ كات به‌دوای ئه‌وه نه‌بووه كوردستان له مه‌ترسیدایه و ده‌بێت هه‌ڵوێستی هه‌بێت، ئه‌و هه‌میشه بیری لای ئه‌وه‌یه چۆن بگات به به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كانی خۆی و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی و گشتی لای ئه‌و بوونی نییه.
رێبین سالم كادری پارتی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئێسته پارتی ده‌یكات له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌وڵه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌ی كه له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌یه، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و قه‌واره‌ی خۆیه‌تی و نابێت هیچ ده‌ستوه‌ردانێك بكرێت، ئه‌جێندای ده‌ره‌كی بڕیار بدات له‌سه‌ر كاروباری هه‌رێم و سیاسه‌ت و داڕشتنی نه‌خشه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان.
وشه/ تایبه‌ت