عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران، دوای زیاتر له 12 سه‌عات له كوژرانی كۆمه‌ڵێك فه‌رمانده‌ی گرنگی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران له سووریا، هه‌ڵوێستی وه‌رگرت و هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كات.
عه‌لی خامنه‌یی له په‌یامه‌كه‌یدا باس له پێگه و رۆڵی ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییانه ده‌كات كه له هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل كوژران و به شانوباڵیان هه‌ڵده‌ڵێت.
ئه‌و ده‌ڵێت محه‌مه‌د ره‌زا زاهیدی هه‌ر له ده‌یه‌ی هه‌شتای سه‌ده‌ی رابردووی زاینییه‌وه كه یه‌كێك بووه له فه‌رمانده‌كانی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران، چاوه‌ڕێی رۆژێكی ئاوای كردووه و پاداشتی خۆی وه‌رگرته‌وه.
به‌گوێره‌ی مێهرنیوز خامنه‌یی هه‌ڕه‌شه له ئیسرائیل ده‌كات و ده‌ڵێت، ''به‌ده‌ستی قاره‌مانه‌كانی ئێمه سزا ده‌درێت و كارێك ده‌كه‌ین كه ئیسرائیل له‌م تاوانه و سه‌رجه‌م تاوانه‌كانی تری په‌شیمان ببێته‌وه.''
به گرنگترین مۆره‌ی ئێران له ریزه‌كانی قودسی سوپای پاسداران هه‌ژمار ده‌كرێت
پێویسته بگوترێ محه‌مه‌د ره‌زا زاهیدی پێشتر فه‌رمانده‌ی وشكایی سوپای پاسداران بوو و له دوای كوژرانی قاسم سلێمانی، به گرنگترین مۆره‌ی ئێران له ریزه‌كانی قودسی سوپای پاسداران هه‌ژمار ده‌كرێت كه به ده‌ستی ئیسرائیل كراوه‌ته ئامانج.
پێشتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته له په‌یامی جیاوازدا هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئیسرائیلیان كردووه.
ئێران هێشتا تۆڵه‌ی خوێنی قاسم سلێمانی و فه‌رمانده‌كانی تری سوپای پاسدران و زانا ئەتومییەکانی نه‌كردووه‌ته‌وه، كه‌چی چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی تریشی كوژراون و بۆیه چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ئێران ته‌نیا له كاتێكدا ده‌توانێت تۆڵه بكاته‌وه كه راسته‌وخۆ هێرش بكاته سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌گه‌رنا به چه‌ند ته‌قه‌یه‌كی به‌ره‌ی مقاوه‌مه و ته‌قاندنه‌وه‌ی چه‌ند درۆنێك هیچ له بابه‌ته‌كه ناگۆڕێت.
ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڕه‌شانه داوای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه به په‌له كۆ ببێته‌وه و هێرشه‌كه‌ی سووریا سه‌ركۆنه بكات.