ئۆكراینا له ڕێی درۆنه‌وه هێرشی كرده سه‌ر كارگه‌یه‌كی دروستكردنی درۆنی شه‌هیدی ئێرانی له ڕووسیا و پاڵاوتگه‌یه‌كی نه‌وتی كرده ئامانج.
ئه‌مڕۆ دووی نیسان پێگه‌ی ''
پۆلیتیكۆ'' ڕای گه‌یاند، ئۆكراینا هێرشی درۆنی كردووه‌ته سه‌ر كارگه‌یه‌كی دروستكردنی درۆنی شه‌هیدی ئێرانی له ناو خاكی ڕووسیا و به دیاریكراوی له ناوچه‌ی ته‌ته‌رستان، به گوێره‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، هێرشه‌كه كێڵگه‌یه‌كی پاڵاوتنی نه‌وتیشی كردووه‌ته ئامانج.
میدیا ئۆكراینییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، هێرشه‌كه بووه‌ته هۆی زیانگه‌یاندن به ژێرخانی ئابووری و سه‌ربازیی مۆسكۆ، به‌پێی گوته‌ی میخایلۆ فیدۆرۆڤ وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی ئۆكرانیا، به‌مدواییانه كیێڤ به‌رهه‌مهێنانی درۆنی زیاد كردووه، ئێسته درۆنه‌كانی ئۆكراینا توانای فڕینیان زیاتره له هه‌زار كیلۆمه‌تر.
به‌مدواییه ئۆكراینا هێرشی بۆ ناو ڕووسیا چڕ كردووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت له ڕێی درۆنه‌وه، شه‌ڕه‌كه بگوازێته‌وه ناو ڕووسیا و ئه‌و وڵاته له ناوخۆ بشێوێنێت، شه‌ڕی ئۆكراینا پێی ناوه‌ته سێیه‌مین ساڵیه‌وه و ئێسته كیێڤ داوای هاوكاریی زیاتر له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، تا بتوانێت به ڕووی له‌شكركێشی ڕووسیادا بوه‌ستێته‌وه.