عه‌لی شه‌مخانی ڕاوێژكاری خامنه‌یی و وه‌زیری پێشووی به‌رگریی ئێران ڕای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ئاگاداری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه دیپلۆماسییه‌كه‌مان بوو بێت له سووریا یان نا، واشنتن ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسیاره له‌و تاوانه‌ی كه ئیسرائیل كردوویه‌تی.
ئه‌مڕۆ دووی نیسان شه‌مخانی دووپاتی له‌وه كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا به به‌رپرسیار ده‌زانن به‌رانبه‌ر به هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر فه‌رمانده باڵاكانی ئێران له دیمه‌شق، كه تێیدا سێ له دیارترین فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران كوژران و چوار ئه‌ندامی دیاری فه‌یله‌قی قودسی ئه‌و سوپایه كوژران.
گوته‌كانی شه‌مخانی دوای ئه‌وه دێت خامنه‌یی لێدوانی داوه له‌وباره‌یه‌وه و باس له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كات، ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ڕه‌شه‌كانی ئاراسته‌ی ئیسرائیل كردووه و به‌گوێری گوته‌كانی بێت، ئیسرائیل ئه‌م هێرشه‌ی به‌سه‌ره‌وه ناچێت.
پێشبینی ده‌كرێت ئێران تۆڵه‌ی خۆی له ئیسرائیل بكاته‌وه و شه‌ڕه‌كه قووڵتر ببێته‌وه، به‌ڵام ئه‌زموون پێمان ده‌ڵێ ئێران كارێك ناكات هێرشی ڕاسته‌وخۆ بكاته سه‌ر ته‌لئه‌بیب و خۆی له شه‌ڕێكی ڕاسته‌وخۆوه بئاڵێنێت، به‌ڵكو ئه‌گه‌ری هه‌یه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر بدات، یان بیكاته بیانوو بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی. ئێران به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ڕاگه‌یاندووه، مافی خۆیانه تۆڵه بكه‌نه‌وه، چونكه هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی دیپلۆماسی‌یان كه ئه‌مه‌یش دژی یاساكانی جنێڤه.
ئیسرائیل ڕه‌تی كرده‌وه بنكه‌ی دیپلۆماسی كردبێته ئامانج و پابه‌ندبوونی خۆی به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دووپات ده‌كاته‌وه.