ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان، وه‌ڵامی قوباد تاڵه‌بانی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت، خۆت و حزبه‌كه‌ت له كوێ بوون كاتێك دوو ساڵ به‌سه‌ر ماوه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن رۆیشتبوو و ئاماده نه‌بوون هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، ئێسته چونكه به‌دڵی خۆتانه ده‌ڵێن با هه‌ڵبژاردن بكرێت.
له كاتێكدا یه‌كێتی به ئاشكرا په‌نای بۆ ده‌ستی ده‌ره‌كی و دادگای فیدراڵ برد و نه‌خشه‌ی هه‌ڵبژاردن به خواستی ئه‌وان دانرا، ئێسته ده‌ڵێن با هه‌ڵبژاردن بكرێ، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی پارتی ده‌ڵێن، ناچنه هه‌ڵبژاردنێكه‌وه سیستمی سه‌پێنراوی هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووی نیسان، سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، دوو ساڵ به‌سه‌ر واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن رۆیشت، قوباد تاڵه‌بانی بۆ یه‌ك جاریش باسی هه‌ڵبژاردنی نه‌كرد و بوێریی ئه‌وه‌ی نه‌بوو بڵێت با هه‌ڵبژاردن بكرێت، حزبه‌كه‌شی بیانوو له دوای بیانووی بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌هێنایه‌وه.
باسی له‌وه كرد، قوباد تاڵه‌بانی ده‌زانێت ئێسته نه‌خشه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانی كێشراون و به دڵی ئه‌وانه و دۆسته‌كانیان بۆیان داناوه، هاتووه ده‌ڵێت با هه‌ڵبژاردن بكرێت، ئه‌ی ئه‌وكاته‌یان بیر چوو كه چه‌ندان جار داوا كرا هه‌ڵبژاردن بكرێت، كۆمسیۆنی هه‌رێم كارا كرایه‌وه، به‌ڵام دژی وه‌ستانه‌وه و سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌كه‌یان ئاماده نه‌بوو بێته په‌رله‌مان.
زیاتر گوتی، یه‌كێتی له‌وه‌ته‌ی هه‌یه له هه‌ڵبژاردن ترساوه و نه‌یوێراوه باسی هه‌ڵبژاردن بكرێت، هه‌میشه داوای كردووه هه‌ڵبژاردن دوابخرێت، خێره ئێسته ته‌پڵ بۆ هه‌ڵبژاردنێك لێ ده‌دات كه ده‌ستی ده‌ره‌كی له پشته و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دیارن.