شه‌هریار به‌یات به‌ندكراوی سیاسی و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی بزووتنه‌وه‌ی ''ژن، ژیان، ئازادی''، له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
به‌گوێره‌ی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی
هه‌نگاو، شه‌هریار به‌یات به‌ندكراوی ته‌مه‌ن 64 ساڵی خه‌ڵكی شاری شه‌هریاری سه‌ربه پارێزگای تاران، له‌لایه‌ن لقی 13ی دادگای تاوانه‌كانی یه‌كی پارێزگای تاران سزا دراوه.
ئه‌و سزایه له‌سه‌ر بنه‌مای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و پۆست له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن شه‌هریار به‌یاته‌وه، به‌پێی ڕاپۆرتی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی پارێزگای تاران له‌سه‌ر لێپرسینه‌وه‌كان و ناوه‌ڕۆكی مۆبایلی شه‌هریار به‌یات، به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه.
ڕاوێژكارێكی تری دادگا به قبووڵكردنی تۆبه‌كه‌ی، سزای به‌ندكرانی شه‌هریاری به ته‌واو زانیوه.
به گوته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، له سه‌پاندنی ئه‌و سزایه سه‌عید شه‌رافه‌تی و عه‌لی ته‌قیان، دوو ڕاوێژكاری دادگای تاوانه‌كان به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی "تۆبه" له‌لایه‌ن شه‌هریار به‌یاته‌وه، ده‌نگیان به له سێداره‌درانی ناوبراو داوه، ئه‌بولقاسم مورادته‌ڵه‌ب ڕاوێژكارێكی تری دادگا به قبووڵكردنی تۆبه‌كه‌ی، سزای به‌ندكرانی شه‌هریاری به ته‌واو زانیوه.
به‌پێی پۆستێك كه ئاره‌ش سادقی به‌ندكراوی سیاسیی پێشوو له لاپه‌ڕه‌كه‌ی خۆی له ئیكسدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، شه‌هریار به‌یات له به‌شی دووه‌می دۆسیه‌كه‌ی له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕش، به تۆمه‌تی "سازكردنی گرووپ" سزای 10 ساڵ به‌ندكردن، به تۆمه‌تی "پێكهێنانی باند و گرووپ" سزای پێنج ساڵ به‌ندكردن، له‌سه‌ر تۆمه‌تی "بێڕێزیكردن به خامنه‌یی و خومه‌ینی" دوو ساڵ به‌ندكردن، به تۆمه‌تی "چالاكی ته‌بلیغی دژ به حكوومه‌ت" یه‌ك ساڵ به‌ندكرن و به‌گشتی سزای 18 ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
شه‌هریار به‌یات له 25ی ئۆكتۆبه‌ری 2022، له ڕه‌وتی بزووتنه‌وه‌ی ''ژن، ژیان، ئازادی'' له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتڵاعات له شه‌هریار ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، دوای ماوه‌یه‌ك بۆ به‌ندیخانه‌ی تارانی گه‌وره و له ئاكامدا بۆ به‌ندیخانه‌ی قزڵحیساری كه‌ره‌ج گواسترایه‌وه.