سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی هه‌ولێر، نرخی ئه‌مپێری ئه‌م مانگه‌ی كاره‌بای موه‌لیده‌ی له هه‌ولێر خسته ڕوو و رای گه‌یاند، نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێك له نێوان 11 هه‌زار دینار بۆ 16 هه‌زار و 250 دینار دیاری كراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووی نیسان، خۆران ته‌حسین سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌م مانگه نرخی ئه‌مپێری كاره‌با دیاری كراوه كه له هه‌ولێر 39 دینار و له دهۆك و سلێمانی 40 دیناره.
روونیشی كرده‌وه كه نرخی هه‌ر ئه‌مپێرێك له نێوان 11 هه‌زار دینار بۆ 16 هه‌زار و 250 دینار دیاری كراوه، جگه له‌وه‌ی له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێر كه كاره‌بای 24 سه‌عاتییان هه‌یه، نرخه‌كه‌ی له نێوان 17 هه‌زار تا 20 هه‌زار دینار بووه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه هاووڵاتییانی شاره‌كانی كوردستان پێیان وایه ئه‌و نرخه‌ی دیاری ده‌كرێت، زۆره و پێویسته به‌گوێره‌ی دۆخی هاووڵاتییان نرخی ئه‌مپێری كاره‌با دیاری بكرێ.