به سه‌رپه‌رشتی هه‌لگورد شێخ نه‌جیب سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به‌ردی بناغه‌ی دوو پڕۆژه‌ی گرنگ له گوندی "كه‌ورین" دانران .
له سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له‌گوندی "كه‌ورین" به گوژمه‌ی زیاتر له یه‌ك ملیار دینار له سه‌ر بوجه‌ی ئیداره‌ی سۆران به‌ردی بناغه‌ی هه‌ردوو پڕۆژه‌ی ڕێگای گوندی كه‌ورین و پڕۆژه‌ی تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه دانران.
هه‌ڵگۆرد شێخ نه‌جیب وێڕای پیرۆزبایی له دانیشتوانی گوندی كه‌ورین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كه په‌یامنێری "وشه" ئاماده‌ی بوو گوتی، خه‌ڵكی ئه‌م گونده شایه‌نی خزمه‌تكردنی زیاترن و له ئاینده‌شدا كار بۆ نه‌هێشتنی كه‌موكوڕییه‌كانی ئه‌م گونده ده‌كه‌ین.
روونیشی كرده‌وه كه كارده‌كه‌ین كه پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بۆ سه‌رجه‌م شاره‌دێ و گونده‌كان ببه‌ین كه تا ئیسته پڕۆژه‌یان بۆ ئه‌نجام نه‌دراوه.
هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب گوتی، وێڕای هه‌موو ئه‌و ته‌نگژانه‌ی بۆ هه‌رێم دروست ده‌كرێن، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زیاتری گونده‌كان.
سۆران/ سدقی كوێستانی