وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاداری لیواكانی پیاده‌ی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م دووی نیسان، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه، دوایی ئه‌وه‌ی هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمان بۆ هێزی پێشمه‌رگه خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه و به‌رنامه‌كان (ژمێریاری سه‌ربازی) ڕێكاره دارایی و ژمێریارییه‌كانی ئه‌نجام داون و بانكه‌كانی ئاگاداركردوونه‌ته‌وه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه ڕۆژی یه‌كشه‌م حه‌وتی نیسانی 2024، مووچه‌ی مانگی ئاداری لیواكانی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.