فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال راى گه‌یاند، تا گرووپی میلیشیای په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی له شنگال بن ئه‌و شاره ئارامی به‌خۆیه‌وه نابینێت، چونكه هۆكاری نائارامی شاره‌كه به‌هۆی ئه‌و گرووپانه‌ی میلیشیایانه‌یه، بۆیه پێویسته ئه‌و گرووپانه له شنگال ده‌ربكرێن و رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ بكرێت.
قاسم ده‌ربۆ فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال، بۆ "وشه" گوتی، به‌هۆی گرووپی میلیشیاكانی په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی دۆخی شنگال به‌رده‌وام نائارامه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ھه‌یه و ئه‌مڕۆ بۆردمانی شنگال كراوه و ئۆتۆمبێلێك كراوه‌ته ئامانج، بۆیه تا ئه‌و گرووپانه له شنگال بن ئارامی به‌خۆیه‌وه نابینێت.
روونیشى كرده‌وه كه پێوسته ئه‌و گرووپه چه‌كدارانی شنگال ده‌ربكرێن بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار و ھێزی پۆلیس ئه‌ركی ته‌ناهیی ناو شار بگرنه ئه‌ستۆ، چونكه تا ئه‌وانه له‌ناوشنگال بن ئاواره‌كان زیاتر سوورده‌بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌گه‌رێنه‌وه.
ده‌ربۆ باسی له‌وه‌كرد، باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی شنگال ئاسایی بكرێته‌وه و لایه‌نى ته‌ناهیی بگه‌رێته‌وه و ئاواره‌كان بێنه‌وه بۆ سه‌ر مال و حاڵی خۆیان رێككه‌وتنی شنگال له‌نێوان حكوومه‌تی ھه‌رێم و به‌غدا ئه‌نجامدراوه جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وه‌باشترین چاره‌سه‌ره بۆ شنگال و كۆتایی ھێنان به‌دۆخی نائارامی شاره‌كه.
وشه/ بڵند ئیبراھیم