باسی بەرپرسە ملیاردێرەكانی عێراقی كرد بۆیە لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت

:: PM:08:48:02/04/2024 ‌

دەستەی دەستپاكیی فیدراڵی، بانگێشتی وەزیری پێشووی عێراقی كرد تا ئەو زانیارییانەیان بە وردی پێ بڵێت كە لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنیدا لەسەر سەرمایەی بەرپرسە عێراقییەكان باسی كردبوو.

ئەمڕۆ سێشەم، دووی نیسان، دەستەی دەستپاكیی فیدراڵی، بانگێشتی عەلی عەبدولئەمیر عەلی، وەزیری پێشووی دارایی عێراقی كرد تا وردەكاریی زانیارییەكانی بۆ دەستەكەیان ئاشكرا بكات و ناوی ئەو بەرپرسانەیان بداتێ كە لە بەرنامە تەلەڤزیۆنییەكەدا باسی كردبوون و پێگەكەشیان ڕوون بكاتەوە لە چ پۆستێكی ئیداریدان.

عەلی عەلاوی، وەزیری پێشووی دارایی عێراق لە كابینەکەی مستەفا كازمی، لەمیانی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی "شەرقیە"دا گوتی، عێراق وڵاتێكە كە دەكرێ پێی بڵێین وڵاتی "رۆژ" وەك ئەوەی رۆژانە بە چاوی خۆمان دەیبینین، بەڵام ئەوەی تیایدا زاڵە وڵاتی "شەوە" كە تیایدا دانیشتنە تایبەتییەكانی تیادا ساز دەكرێت و لە بەشێكی تری دیمانەكەدا گوتی، لە عێراقدا زیاتر لە 30 كەسایەتیی سیاسیی ئابووری، یان ئابووریی سیاسی هەن كە سەرمایەكەیان گەیشتووەتە سەروو ملیارێك دۆلار.

ئەمە ئەو عێراقەیە كە بە بەرچاوی هاووڵاتییانەوە سامانەكەی تەخشان و پەخشان دەكرێت، كەچی هەندێك لایەنی بەرژەوەندیخوازی كوردستان دەیانەوێت كوردستان تەواوی مافە دەستوورییەكانی لەدەست بچێت و بە تەواوی بچێتەوە سەر ئەو عێراقە.


وشە - عەبدوڵا عومەر