شارەزایەك: كوژرانی فەرماندەكانی پاسدارانی كار لە دۆخی عێراق ناكات

:: PM:09:14:02/04/2024 ‌


ئەگەرچی تا ئێستە بەرانبەر بە كوژرانی ئەفسەرە باڵاكانی ئێران نەیتوانیوە راستەوخۆ وەڵامی ئیسرائیل یان ئەمەریكا بداتەوە، یان وەڵامێكی زۆر لاوازی هەبووە، یان لە رێگەی میلیشیاكانەوە وەڵامی داوەتەوە، یان چەند ئامانجێكی دوور لەو دوو وڵاتەی وەك هەرێمی كوردستان بۆردمان كردووە، شارەزایەكی پێوەندییە نێودەوڵەتییەكان بەدووری دەزانێت هێرشەكەی دیمەشق كار لە سیاسەتەكانی ئێران لە عێراق بكات.
عەلا مستەفا، مامۆستای پێوەندیی نێودەوڵەتییەكان لە زانكۆی بەغدا دەڵێت، كوژران چەند فەرماندەیەكی دیاری ئێران، كار لە سیاسەتی ئێران لە عێراق ناكات، بەتایبەتی كە ئەوان لەسەر خاكی عێراق نەكوژراون، بەڵكو لە دیمەشق كوژراون، كە ناوچەیەكی ململانێی راستەوخۆی ئێران و ئیسرائیلە، بۆیە ئێستە عێراق لە دەرەوەی ئەو بازنەیە. 

روونی كردەوە، بەدووری دەزانین ململانێكە زیاتر پەرە بستێنێت، چونكە ئێران باش دەزانێت كە بنیامین نەتنیاهۆ لە گۆشەیەكی تەسك حەشار دراوە، ئەگەر شەڕی غەزە بوەستێنێت واتە لێپرسینەوە و هەڵدانەوەی دۆسییەكان و راوەدوونای یاسایی دەست پێ دەكات، بۆیە ئێران ددان بەخۆیدا دەگرێت.

دووپاتی كردەوە، دوای ئەوە كوژرانی ژمارەیەك فەرماندەی پاسداران مانای ئەوە ناگەیەنێت كە شارەزایی و توانای ئیدارەدانی دۆسیەی عێراقی لەدەسەت داوە، بەڵام خراپیی دۆخی ئابووری ئێران و لبنان و سووریا وایان كردووە كە ئیسرائیل بتوانێت زانیاری لەبارەی فەرماندە دیارەكانی بەدەسەت بێنێت.

 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل