شاندی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری پرسی بودجە و مووچە بەرەو بەغداد بەڕێکەوت

:: AM:12:36:03/04/2024 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە پێوەندارەكان لە حكوومەتی فیدراڵەوە بۆ چارەسەركردنی پرسی بودجە و مووچە، شاندێكی هەرێمی كوردستان بەرەو بەغدا بەڕێكەوت. 

ئەمڕۆ سێشەم، دووی نیسانی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی كردەوە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەم دووی نیسانی 2024، شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوت.

وەزارەتی دارایی روونی كردووەتەوە، ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەگەڵ لایەنە پێوەندارەكان لە حکوومەتی فیدراڵی بۆ چارەسەرکردنی پرسی بودجە و مووچەی فەمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە تەناهییەكانی هەرێمی کوردستان.


وشە - پۆڵا مەحموود