بزووتنه‌وه‌ی فه‌تح كه به گه‌وره‌ترین گرووپی رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌له‌ستین هه‌ژمار ده‌كرێت، هه‌ر جۆره ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی به‌تایبه‌تی ئێران ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، ده‌ستوه‌ردانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له كاروباری فه‌له‌ستین، ته‌نیا به ئامانجی ئه‌وه‌یه ئاژاوه و پشێوییه‌كان زیاتر ببن و فه‌له‌ستین وێرانتر ببێت.
فه‌تح له به‌یاننامه‌یه‌كدا پێداگریی كردووه كه هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی نه‌رێنی و خراپكارانه له كاروباری فه‌له‌ستین، ته‌نیا به قازانجی ئیسرائیل ته‌واو ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی ''
عه‌ره‌بیه'' ئه‌و حزبه ئاماژه‌ی داوه كه ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی فه‌له‌ستین، توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه رووبه‌ڕووی تێكده‌ران و ئاژاوه‌گێڕان ببنه‌وه، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێ ناده‌ن گه‌مه به چاره‌نووس و ئامانجه ره‌واكانی فه‌له‌ستین بكرێت.
فه‌تح له كه‌رتی رۆژئاوا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه
پێویسته بگوترێ فه‌تح له كه‌رتی رۆژئاوا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، پێشتریش ناكۆكی له‌گه‌ڵ حه‌ماس هه‌بووه كه ده‌سه‌ڵاتی كه‌رتی غه‌زه‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو.
وڵاتان هه‌نگاو ده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا دوو ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل دابمه‌زرێنن، به‌ڵام توندڕه‌وییه‌كانی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له‌لایه‌ك و توندڕه‌وییه‌كانی حه‌ماس به پشتیوانیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌لایه‌كی تر، بوونه‌ته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م وه‌دیهاتنی ئامانجه‌كانی گه‌لی فه‌له‌ستین.
له رۆژانی رابردوودا عه‌لی خامنه‌یی، بانگهێشتی ئیسماعیل هه‌نیه و رێبه‌رانی تری حه‌ماس بۆ تارانی كرد و دیار نییه ئێران چیی له ژێر سه‌ردایه، له كاتێكدا وڵاتان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نن و كۆتایی به‌و دۆخه ناله‌باره‌ی غه‌زه بهێنن.