به‌پێی راپۆرتی سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو ئه‌نده‌لووسیا كه به گه‌وره‌ترین وڵاتی مسوڵمان هه‌ژمار ده‌كرێت، پێگه‌ی ئابووری وڵاته‌كه له رووی پێنوێنی توانایی كڕین، له ساڵی 2014دا به ده‌یه‌م ئابووریی دنیا هه‌ژمار ده‌كرا، به‌ڵام دوای 10 ساڵ بووه‌ته پله‌ی حه‌وته‌م و ئامانجه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ببێته پێنجه‌م زلهێزی ئابووریی دنیا.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی چین، ئه‌مه‌ریكا، هیندستان، ژاپۆن و ئه‌ڵمانیا، پێنج زلهێزترین ئابووریی دنیان و رووسیا له ریزبه‌ندی شه‌شه‌مدا دێت، پێشبینی كراوه تا ساڵی 2027 ئه‌نده‌لووسیا پێشی رووسیاش بكه‌وێته‌وه.
له شوباتی ئه‌مساڵدا ئه‌نده‌لووسیا هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێوه برد و پروبیا سۆبیانتۆ وه‌زیری به‌رگریی وڵاته‌كه به سه‌رۆك كۆمار هاته هه‌ڵبژاردن.
ئه‌و به‌ڵێنی داوه سیاسه‌ته ئابوورییه‌كان درێژه پێ بدات و كوڕی ویدودو گیبران راكابومینگ راكا بكاته جێگری خۆی. ناوی ئه‌و كه‌سایه‌تییه جوشوا پارده‌یه و به ئابووریناسێكی ناسراوی یه‌كێك له 10 گرنگترین بانكه‌كانی وڵاته‌كه هه‌ژمار ده‌كرێت. پلانه‌كانی ئه‌و ئابووریناسه زۆر به‌جێ و گونجاون و ده‌توانن ئه‌نده‌لووسیا بگه‌یه‌ننه ئاستی پێشبینییه‌كانی سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو.
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌نده‌لووسیا ئه‌وه‌یه له ساڵی 2045 كه یادی 100 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی وڵاته‌كه ده‌كرێته‌وه، ببێته یه‌كێك له پێنج ئابوورییه به‌هێزه‌كه‌ی دنیا و ته‌نانه‌ت پێشی ئه‌ڵمانیا بكه‌وێته‌وه.
پلانه‌كانی ئه‌و ئابووریناسه زۆر به‌جێ و گونجاون و ده‌توانن ئه‌نده‌لووسیا بگه‌یه‌ننه ئاستی پێشبینییه‌كانی سندووقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو.
به‌گوته‌ی سری مولیانی وه‌زیری ئابووریی ئه‌نده‌لووسیا بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه، ده‌بێت گه‌شه‌ی ساڵانه‌ی ئابووریی 6% تا 7% بێت، ئێسته گه‌شه‌ی ئابووریی وڵاته‌كه 5%ه.
ئه‌نده‌لووسیا كه‌وتووه‌ته باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و ژماره‌ی دانیشتووانی ده‌گاته نزیكه‌ی 300 ملیۆن كه‌س.
بەرهەمهێنانی نەپاڵاوتووی ناوخۆیی لە ساڵی 2022 لە ئەندەنۆسیا گەیشتووەتە سەرووی تریلیۆنێک دۆلار کە کەرتی پیشەسازی پشکی نزیکەی 41% ، کشتوکاڵ 14% و کانزا‌کان 12%ی پێ بڕاوە.
چای، قاوە، تووتن و بەهارات لە گرنگترین بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئەندەنۆسیان. وڵاتەکە جگە لەوەی کە لە رووی پیشەسازی پێشکەوتووە لە هەمان کاتدا بە وڵاتێکی دەوڵەمەند بە سەرچاوەی کانزا‌کان، نەوت، گاز، نیکڵ، خەڵووز مس هەژمار دەکرێت. بەدەر لەم سێ کەرتەی ئاماژەیان پێکرا، ئەندەنۆسیا وڵاتێکی گەشتیارییە و ساڵانە لە تەواوی دنیاوە گەشتیاران رووی تێدەکەن.