ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانیی خۆی پێشان دا له به‌رانبه‌ر هێرشه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كانی سوپای ئیسرائیل، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی ناوه‌ندی چێشخانه‌ی جیهانی كه بۆ ئاماده‌كردنی خواردن و پێداویستییه‌كانی به‌ربانگ له غه‌زه بوو، حه‌وت ئه‌ندامی چێشتخانه‌كه كوژراون، به‌م هۆیه‌وه ئه‌مه‌ریكا تووڕه‌یی خۆی ده‌ربڕی.
ئه‌مڕۆ سێی نیسان، پێگه‌ی ''
نیوز ماكس'' هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكای له‌باره‌ی هێرشی هه‌ڕه‌مه‌كیی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ڕێكخراوێكی قازانج نه‌ویست له كه‌رتی غه‌زه ڕاگه‌یاند، به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه و له ئیسرائیل تووڕه‌یه له به‌رانبه‌ر كوشتنی كارگوزاره‌كانی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌خۆشیی گه‌یانده ئه‌ندامانی خێزانی كوژراوه‌كان له ناوه‌ندی چێشتخانه‌ی جیهانی و به‌ڵێنی دا، چیتر ڕێ نه‌درێت كارگوزاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كه‌رتی غه‌زه بكرێنه قوربانی، لای خۆشیه‌وه بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكی كابینه‌ی جه‌نگ ڕای گه‌یاند، هێرشه‌كه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریی هه‌ڵه بووه.
سوپای ئیسرائیل به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌كه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و ئاشكرایان كرد، لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد ده‌كه‌ن له هۆكاری هه‌ڵه تێگه‌یشتنه‌كه.
جۆن كێربی گوته‌بێژی كۆشكی سپی، دووپاتی له پشتگیریی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیسرائیل كرده‌وه، به‌ڵام گوتی، تێبینیمان هه‌یه له‌سه‌ر هێرشه‌كانیان و پێویسته ڕێكاره‌كانی ده‌ستنیشانكردنی ئامانجه‌كانیان باشتر بكه‌ن، له ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا، نیگه‌رانییان له‌باره‌ی هێرشه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سڤیله‌كانی كه‌رتی غه‌زه و به دیاریكراوی كارمه‌ندانی ڕێكخراو و كارگوزاره‌كان ده‌ربڕیوه.
دوێنێ ئیسرائیل هێرشێكی هه‌ڕه‌مه‌كیی كرده سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی ناوه‌ندی چێشتخانه‌ی جیهانی و حه‌وت ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه‌ی كوشت، زۆر له ئه‌ندامه‌كان بیانی بوون.