بوومەلەرزەیەك هەڵەبجەی هەژاند

:: AM:11:40:03/04/2024 ‌
لە سەعات 11 و 10 خولەكی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، هاووڵاتییانی هەڵەبجە هەستیان بە بوومەلەرزە كرد.

پەیامنێری "وشە" لە هەڵەبجە پێی راگەیاندین، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك شاری هەڵەبجەی هەژاند.

باسی لەوەش كرد، هاووڵاتییان هەستیان بە بوومەلەرزە كردووە، بەڵام تا ئێستە ئەوەی زانراوە هیچ زیانێكی نەبووە.



وشە - رامیار جەواد