هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه له ساڵی 2011دا پڕۆژه‌یاسایه‌كیان پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد، تێیدا داوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینییان كردبوو، بڕیاره دووباره داواكه پێشكه‌ش بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش ترس له‌وه هه‌یه پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ڤیتۆ بكرێت.
ئه‌مڕۆ سێی نیسان، ئاژانسی ''
ئه‌سۆشیه‌تد پرێس'' پلانێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی ئاشكرا كرد، باس له پڕۆژه‌یاسایه‌ك ده‌كرێت كه له‌لایه‌ن 140 ده‌وڵه‌ته‌وه پاڵپشتی لێ ده‌كرێت بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ فه‌له‌ستین له پاڵ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل.
جێی باسه له ساڵی 2011 ئه‌مه‌ریكا ڕێگر بوو له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بۆ فه‌له‌ستین به بیانووی ئه‌وه‌ی به‌بێ ڕاوێژكردن بووه به ئیسرائیل، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت بۆ جارێكی تر ئه‌مه‌ریكا ڤیتۆی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه بكات له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئێسته ئه‌مه‌ریكا له هه‌موو كات زیاتر پاڵپشتی له پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیه بۆ فه‌له‌ستین، به‌ڵام پێی وایه ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی ده‌بێت به ڕێككه‌وتنی ئاشتییانه بێته ئاراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فه‌له‌ستین كورسییه‌كی ناده‌وڵه‌تی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێ به‌خشرا له ساڵی 2012، به‌ڵام ئامانجی فه‌له‌ستین وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی ئه‌ندامێتیی ته‌واوه وه‌ك هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی تر.
بڕیاره له ڕۆژی 18ی نیسان، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی كۆ ببێته‌وه، هه‌رچه‌نده پێشبینی ده‌كرێت هێشتا ئه‌مه‌ریكا ڕێگر بێت له ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ته‌كه.