له ماوه‌ی مانگی ئاداری ئه‌مساڵدا لانی كه‌م 91 كۆڵبه‌ر له سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوژراون یان بریندار كراون. 66%ی ئه‌و قوربانییانه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بووه و به‌راورد به مانگی شوبات 36% زیاتر بووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوی مافی مرۆڤی
هه‌نگاو، له‌و ژماره‌یه 13 كۆڵبه‌ر و كاسبكار كوژراون و 78 كۆڵبه‌ریش بریندار كراون.
پێویسته بگوترێ زۆرترین ژماره‌ی كۆڵبه‌ری كوژراو یان بریندار كه 44 حاڵه‌ته، له سنووری پارێزگای سنه تۆمار كراون.
به‌گشتی له كۆی قوربانییان 60 كه‌س به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران پێ كراون كه چواریان كوژراون و 56ی تر بریندار بوون، 66%ی كۆی قوربانییان له‌خۆ ده‌گرن.
به‌گشتی له كۆی قوربانییان 60 كه‌س به ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران پێ كراون
به‌ربوونه‌وه له شاخه‌كان 16 حاڵه‌ت، ره‌قبوونه‌وه دوو حاڵه‌ت، ته‌قینه‌وه‌ی مین چوار حاڵه‌ت، رووداوی هاتوچۆ سێ حاڵه‌ت، چه‌ند حاڵه‌تێكی تریش به‌هۆی نه‌خۆشی و راوه‌ستانی دڵ بووه.
له دوای پارێزگای سنه، پارێزگای كرماشان به 42 حاڵه‌ت له ریزبه‌ندی دووه‌مدا دێت كه سێ كۆڵبه‌ری كوژاون و 39ی تر بریندار بوون، له پارێزگای ورمێ‌ش پێنج حاڵه‌ت تۆمار كراوه كه سێیان كوژراون و دووی تریان بریندار بوون.
له‌ناو ئه‌و قوربانییانه منداڵانیش هه‌ن، منداڵێكی كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی دیوانده‌ره به‌ناوی هه‌ستیار عه‌بدولكه‌ریم، به‌هۆی ڕه‌قهه‌ڵاتن له سه‌رما گیانی له ده‌ست داوه، پێنج منداڵی كۆڵبه‌ریش به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئێران له سنووره‌كانی بانه، نه‌وسوود، سه‌قز و مه‌ریوان بریندار كراون.
دۆخی ئابووری ئێران خراپه و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی كار و گرانی، وایكردووه خه‌ڵك له ناوچه سنوورییه‌كان بۆ دابینكردنی بژێوییان، هانا بۆ كۆڵبه‌ری ببه‌ن و له هه‌ردوو دیوی سنوور شتومه‌ك به كۆڵ بگوازنه‌وه، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌شیان پێ به ره‌وا نازانێت و ته‌قه‌یان لێ ده‌كات.