بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان بڵاوی كردووەتەوە، تۆمەتبارێك گیرا كە بڕی یەك كیلۆ مادەی هۆشبەری پێ بووە و دەستی بەسەردا گیرا.
ئەمڕۆ چوارشەم سێی نیسان، بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان بڵاوی كردووەتەوە، تۆمەتبارێك گیرا بڕی یەك كیلۆ مادەی هۆشبەری پێ بووە و دەستی بەسەردا گیرا.
باس لەوەش كراوە، لە بەردەوامی هەوڵەكانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان، دوای بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاریی ورد و دواتر وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، لە 1/4/2024 لە شاری هەولێر تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان، لە چالاكییەكدا توانییان تۆمەتبارێك بگرن.
روون كراوەتەوە، ئەو تۆمەتبارە كاری كڕین و فرۆشتنی بەمادەی هۆشبەرەوە دەكرد، هاوكات لە كاتی گرتنیدا بڕی یەك كیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری (ماریجوانا)ی پێ بووە و دەستی بەسەردا گیرا .
لە كۆتایی راگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووە، ئێستە تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەكان راگیراوە و لەژێر لێكۆڵینەوەدایە.