كتێبی "بیردۆزی كوانتەم و ڕێژەیی" چاپ و بڵاو دەكرێتەوە

:: PM:12:26:03/04/2024 ‌
د. بایەزید حەسەن عەبدوڵا، كتێبی "بیردۆزی كوانتەم و ڕێژەیی" وەرگێڕاوە و كتێبەكە ڕێبەرێكە بۆ ناسینی زانستی فیزیا. 

كتێبی "بیردۆزی كوانتەم و ڕێژەیی" ماركوس چاون نووسیویەتی، دەزگای سەردەم چاپی كردووە و نووسەر لە پێشەكی كتێبەكەیدا دەڵێت، بیرۆكەی من لە نووسینی ئەم كتێبەدا، ئەوەبوو هەوڵ بدەم یارمەتیی خەڵكی ئاسایی بدەم كە لە بیرۆكە سەرەكییەكانی فیزیای سەدەی 21 تێبگەن.

د. بایەزید حەسەن لەبارەی كتێبەكەوە دەڵێت، نووسەری كتێبەكە هەموو ئەوەی ویستوویەتی بیرۆكە سەرەكییەكانی بیردۆزی كوانتەم و بیردۆزی ڕێژەیی بناسێنێت، كە وا دەردەكەون بەشێوەیەكی فریودەرانە سادە بن، دواتر ئەوە پێشان بدات كە چۆن هەموو شتێكی تر بە ڕەهایی و بەشێوەیەكی فریودەرانە سادەن، دواتر ئەوە پێشان بدات كە چۆن هەموو شتێكی تر بە ڕەهایی و بەشێوەیەكی لۆجیكییانە و حەتمییانە لەوانەوە پەیدا دەبن. 



وشە - سۆران عەزیز