سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی توركیا، كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ عێراقیان ئاشكرا كرد و بڕیاره دوای 12 ساڵ له 22ی ئه‌م مانگه‌دا، سه‌رۆك كۆماری توركیا سه‌ردانی به‌غدا بكات.
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كان، له هه‌فته‌كانی رابردوودا ئاماده‌كاریی ته‌واو بۆ ئه‌و گه‌شته كراوه و بڕیاره له میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ عێراق، سه‌رۆك كۆماری توركیا وێڕای واژووكردنی كۆمه‌ڵێك گرێبه‌ستی بازرگانی و ئابووری، له بواری ته‌ناهیشدا له‌گه‌ڵ عێراق رێككه‌وتن بكات.
له بواری ته‌ناهیشدا له‌گه‌ڵ عێراقدا رێككه‌وتن دەكات.
عێراق له‌گه‌ڵ ئێران‌دا رێككه‌وتنی ته‌ناهی هه‌یه بۆ رێگرتن له چالاكیی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ته‌نانه‌ت چه‌ككردنیان، ئه‌مه‌ریكا ده‌خوازێت له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكدا به هاوكاریی حكوومه‌تی عێراق رووبه‌ڕووی په‌كه‌كه ببێته‌وه.
مانگی رابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری و وه‌زیری به‌رگری و چه‌ند به‌رپرسێكی تری باڵای توركیا، سه‌ردانی به‌غدایان كردبوو له‌باره‌ی كۆمه‌ڵێك پرس به رێككه‌وتنی لێكتێگه‌یشتن گه‌یشتبوون.
به‌گوێره‌ی ''پرسون'' ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له مانگی ئایاریشدا سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، له نۆی مانگه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكادا كۆ ده‌بێته‌وه.