بەتەمەنترین پیاوی دنیا كە ڤەنزوێلییە و وێنە و ناوی لە كتێبی "گنیس" تۆمار كراوە، ئەمڕۆ لە تەمەنی 114 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
پێگەی "
شەفەق نیوز" ئەمڕۆ چوارشەم سێی نیسان بڵاوی كردووەتەوە، خوان بیریز مۆرا، ناوی ئەو پیاوە بەساڵاچووەیە كە بەپێی تۆماركراوەكانی كتێبی "گنیس"، بەتەمەنترین پیاوی دنیا هەژمار كراوە، ئەمڕۆ سەرۆكی وڵاتەكە كۆچی دوایی ئەو پیاوە بەتەمەنەی دنیای راگەیاند.
نیكۆڵاس مادۆرۆ سەرۆكی ڤەنزوێلا لە تۆڕی "ئێكس" نووسیویەتی، "خوان فێسنتی بیریز مۆرا بە یەكجاری لە تەمەنی 114دا ماڵئاوایی لێ كردین".
ئاژانسی "فرانس پرێس" بڵاوی كردووەتەوە، كتێبی "گنیس" بۆ ژمارەی پێوانەیی فەرمی، نازناوی بەتەمەنترین پیاوی دنیا لە ساڵی 2022 دایە بیریز مۆرا، ئەوكات ئەو پیاوە تەمەنی 112 ساڵ و 235 رۆژ بوو.
لەبارەی ئەو پیاوەوە ئاماژە بەوە دراوە، مۆرا باوكی 11 منداڵ بووە، لە ساڵی 2022دا 41 نەوەی هەبووە و 12 نەوەی نەوەی هەبووە.
بیریز مۆرا لە شاری كۆبری لە ویلایەتی تاچیرا لە ڤەنزوێلا لە چیاكانی ئەندیز، لە ساڵی 1919 لە خێزانێكدا لە دایك بووە كە خێزانەكە لە 10 كەس پێكهاتبوون و مۆرا نۆیەمین منداڵیان بووە.